قەتەر بۆ دووبارە دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر ئەمڕۆ شاندێک دەنێڕیتە قاهیرەی پایتەختی میسڕ.
مەجید ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر باسی لەوە کرد کە وڵامی حەماس لەبارەی ئاگربەست بە "ئەرێنی" دەنەڕخێنن.
ئەنساری وتی، "شاندی قەتەر بۆ دووبارە دەستیپێکردنی دانوستانەکانی ناڕاستەخۆ لە ڕێگەی ناوبژوانەکان بەیانی رۆژی سێشەممە شاندێک دەنێڕێتە قاهیرە."
ئەنساری باسی لەوە کرد کە هیوادارە دانوستانەکان هەرچی زووە دەستیپێ بکات و ئاگربەست رابگینرێت و گواستنەوەی هاوکارییەکان بۆ تەواوی ناوچەکانی غەززە مسوگەڕ بکرێت.
حەماس دوێنی راگەیاندبوو کە پێشنیارەکەی ناوبژوانەکان لەبارەی ئاگربەست قبول دەکەن.
رژێمی داگیرکەر ئاگربەستی رەتکردبوو و بەردەوام بوبوو لە هێرش سەر شاری رەفەح.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٧٣٥ کەس شەهید بوون و ٧٨ هەزار و ١٠٨ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.