لە بەرازیل بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ١١١ کەسیش بێ سەروشوێنن.
دەزگای بەرگری مەدەنیی ویلایەتی ریۆ گراند دۆ سول راگەیاند، لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە ویلایەتەکە لانیکەم ٨٤ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، ٢٧٦ کەس بریندار بوون و لانیکەم ١١١ کەسیش بێ سەروشوێنن.
دەستنیشان کرا، کاریگەری لافاوەکە بە سەر ٨٥٠ هەزار کەس هەبووە و زیانی بە خانوو و رێگا و پردەکان گەیاندووە.
هەروەها باس لەوە کرا، لە ٩٨ شارۆچکە کارەبا و خزمەتی ئینتەرنێت بە گشتی پچڕاوە و نزیکەی ١٠٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بەردەوامن لە چالاکییەکانی فڕیاگوزاری.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، زیاتر لە ١ ملیۆن کەس ناتوانن پێداویستییەکانی سەرەکی بە دەست بهێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.