سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی حزب الله بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیکەی نیشتەجێگای مەتولا ٢ سەربازی داگیرکەر کوژران.
بە پێی راگەیەندراوێکی سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی، حزب الله دوێنێ دوای نیوەڕۆژ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر نیشتەجێگای مەتولا ئەنجام داوە.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەی حزب الله-دا ٢ سەربازی یەدەگی داگیرکەر کوژراون و سەربازێکیش بریندار بووە.
حزب الله دوێنێ راگەیاندبوو کە بە درۆنەکانی کامیکازە باڵەخانەیەک کە سەربازەکانی داگیرکەر تیدابوون کردوونە ئامانج.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعا دەکات کە لە ٨ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا تەنها ١٩ سەربازی داگیرکەر لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی حزب الله کوژراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.