سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو و ٢٠ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان منداڵێکی ٨ ساڵە بوو.
جەمعیەتی ئەسیرانی فەلەستین و شاندی کاروباری ئەسیرانی فەلەستین سەر بە رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین لە راگەیەندراوێکی نووسراوی هاوبەشدا رایانگەیاند، سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو.
بە پێی راگەیەندراوەکە، سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی لە تولکەرەم، نابلوس، توباس، جەنین، رامەلڵا و ئەلخەلیل ٢٠ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
دەست نیشان کرا، لە نێوان دەستبەسەرکراوەکان منداڵێکی ٨ ساڵەی بریندار و کچێکی گەنج و چەند ئەسیرێکی پێشوو هەبوون.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، داگیرکەران لە کاتی هێرشەکان لە کەسوکاری دەستبەسەرکراوەکان داوە و هەڕەشەیان کردووە و ماڵەکانیان تاڵان کردووە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کرا کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا ٨ هەزار و ٦١٠ فەلەستینی دەستبەسەر کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.