دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی ئەتیۆپیا نەشتەگەری ئاوی سپی چاو بۆ سەدان کەس ئەنجام دەدات.
دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلیی ئەوروپا لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکییەکانی خێرخوازی وەک دابەشکردنی خۆراک، دروستکردنی بیری ئاو، هاوکاری پارەیی و جڵوبەرگ ئەنجام دەدات هەروەها چالاکییەکانی هاوکاری و تەندروستی ئەنجام دەدات.
لە وڵاتی ئەتیۆپیای کیشوەری ئەفریقا هەزاران کەس رووبەڕووی نەخۆشی ئاوی سپی چاو بوونەتەوە و مەترسیی کوێربوونیان هەیە. بەهۆی نەبوونی ژێرخانی پێویستی تەندروستی و کێشەکانی ئابووری نەشتەرگەری پێویست لە وڵات ناتوانرێت ئەنجام بدرێت.
لە بەشی یەکەمدا ٢٠٠ نەخۆش نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام درا
یەتیم ئەلیی ئەوروپا دەستی هاوکاری بە لای نەخۆشەکان درێژ کردەوە و دەرفەتی نەشتەگەرییان بۆ دابین کردەوە.
چالاکییەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی نەخۆشییەکانی چاوی زانکۆی جیما ئەنجام درا و لە ئاستی یەکەمدا نەشتەرگەری بۆ ٢٠٠ نەخۆش ئەنجام درا.
چالاکییەکە بە پشتگری خێرخوازەکان ئەنجام درا و گروپێکی پسپووری پزیشک لە ئازەربایجانەوە هاتنە ئەتیۆپیا و نەشتەرگەریان ئەنجام دایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژیمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجامی هێرش سەر کەرتی رۆژئاوا لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لانیکەم ٢٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە وڵاتی پاکستان ٢٨ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر رەفەح باڵیۆزخانەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە مەکسیکا سووتێنرا.
دوای چڕبوونی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری رەفەح تێلی ئینتەرنێت و پەیوەندی بە تەواوی پچڕا.