دوو دکتۆری ئازەربایجانی لە رێگەی دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی ئەتیۆپیا کەلوپەلی نووسین بە سەر قوتابییەکان دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلیی ئەوروپا کە لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکیی خێرخوازی بەڕێوە دەبات بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی ئەتیۆپیا.
لە ئەنجامی چالاکییەکاندا دەزگاکە لە وڵاتی ئەتیۆپیا هاوکاری کەلوپەلی نووسین بە سەر قوتابییەکانی قوتابخانەیەک دابەش کرد.
چالاکییەکە لە لایەن دکتۆر گولشەن دیکمەن و دکتۆر جاوید ئەلڵاهوەردیەڤ کە لە ئازەربایجانەوە هاتبوون ئەنجام درا.
مامۆستایانی قوتابخانەکە و قوتابییەکان باسیان لە خۆشحالی خۆیان کرد و سوپاسگوزاری دەزگاکەیان کرد.
نظام الدین ئایگان ئەندامی خۆبەخشی دەزگاکە سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "ئێستا لە قوتابخانەیەک لە وڵاتی ئەتیۆپیایین. إن شاء الله کەلوپەلی نووسین بە سەریان دابەش دەکەین. خودا لە خێرخوازەکان رازی بێت. إن شاء الله بخوێنن و ببنە خاوەن کەلتوور و زانست و خزمەتکاری وڵاتەکەیان و ئیسلام. سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە دەکەم کە بوونە وەسیلەی ئەم چالاکییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دادگای نیودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەرکرد.
دوای کۆچی دوایی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە عێراق و لوبان ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنجامی رووداوێکی کەوتەخوارەوەی هەلیکۆپتێر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە گەلی ئێران راگەیاند.
ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پرسەنامەیەکی بە بۆنەی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوڕێیانیان بڵاو کردەوە.