وەزارەتی تەندروستی غەززە: لە شەقامەکانی رەفەح تەرمی دەیان شەهید هەیە
![وەزارەتی تەندروستی غەززە: لە شەقامەکانی رەفەح تەرمی دەیان شەهید هەیە وەزارەتی تەندروستی غەززە: لە شەقامەکانی رەفەح تەرمی دەیان شەهید هەیە](/img/NewsGallery/2024/6/8/398319/FeaturedImage/e5dc8ec1-7d9c-4165-9b06-9b04f27f62b7.webp)
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری غەززە و لە شەقامەکانی رەفەح تەرمی دەیان شەهید هەیە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمشەو دووبارە هێرشیان کردە سەر شارەکانی غەززە و رەفەح. لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٥ فەلەستینی شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، لە ئەنجامی هێرش سەر گەڕەکی زەیتوون لە شاری غەززە خانووی خانەوادەی تەفاش کرا ئامانج و ٤ کەس شەهید بوون و ١٠ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها هێرشێکی دیکە بۆ سەر باکووری شاری رەفەح ئەنجام درا و چەند کەسێک شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر گەڕەکی زەیتوون دەیان منداڵ کە یاریان دەکرد بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، بەهۆی بەردەوامبوونی بۆردومانەکان تەرمی دەیان شەهید لە شەقامەکانە و ژمارەیەکی زۆر بریندار هەن ناتوانرێت بگوازرێنەوە نەخۆشخانە.
داگیرکەران نەخۆشخانەی پسپۆری کوێت لە شاری رەفەحیان لە کار خستووە و بەهۆی هێرشەکان لە بەشێکی گەورەی نەخۆشخانەکە ئاگر دەرکەوت.
بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد، دەبێت هەرچی زووە کۆتایی بە شەڕی جینۆساید بهێنرێت و سووتەمەنی و ئامێرەکانی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکە دابین بکرێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە کەناری غەززە ٣٦ هەزار و ٧٣١ فەلەستینی شەهید بوون کە لانیکەم ١٥ هەزار و ٥١٧یان منداڵ و ١٠ هەزار و ٢٧٩یان ئافرەتن و ٨٣ هەزار و ٥٣٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە ئەمریکا و بەریتانیای داگیرکەر هێرشیان کردە سەر شاری حودەیدە لە رۆژئاوای وڵات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لانیکەم ١٠ فەلەستینیی دیکە شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٤٤٥ کەسیش بریندار بوون.
حزب الله راگەیاند کە بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکە و ناوەندەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەریان کردووە ئامانج.