بەرخۆدانی بەرەی بەرخۆدان لە کەناری غەززە بەردەوامە و لە رەفەح ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە ٨ داگیرکەر تێدابوون لەناوبڕا.
بەگوێرەی هەواڵە میدیا عیبریەکان، هەواڵەکان لە بارەی ڕووداوێکی سەختی ئەمنی لە باشووری کەناری غەززە دەستیان بە بڵاوبوونەوە کردووە، کە کۆپتەرەکان کوژراو و بریندارەکانیان چۆڵکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "هەدشۆت بازمان"، لە نزیک کاتژمێر ٠٥:٠٠ی سەرلەبەیانی لە غەززە، مووشەکێکی دژە مرۆیی بەر زرێپۆشێک کە ٨ سەرباز و ئەفسەری سەهیۆنی تێدابوو، لە غەززە کەوتە خوارەوە و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێندرا و هەموو ئەوانەی لە ناویدا بوون کوژران.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە نەکراوە کە کام گروپی بەرخۆدان چالاکییەکەیان ئەنجامداوە. تا ئێستا هیچ بەرپرسیارێتی لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگرییەوە سەبارەت بەو رووداوە نەکراوە.
لە لایەکی دیکەوە کەتائیبی قەسام و گروپەکانی خۆڕاگری بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی داگیرکەر لە ناوچە داگیرکراوەکانی کەناری غەززە لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا کە ماوەی ٢٥٣ ڕۆژە بەردەوامە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا کەتائیبی قەسام رایانگەیاند کە لە رۆژدا موجاهیدەکانیان بە مووشەکێکی یاسین ١٠٥ لە ناوچەی تل ئەلسوڵتان لە گەڕەکی سعودیە لە ڕۆژئاوای شاری رەفەح بە بولدۆزەری سەهیۆنی D9 داوە.
هەروەها لیوای شەهیدانی ئەقسا رایگەیاند کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سەر بە سوپای دوژمن بە تۆپێکی تۆپخانەی RPG لە هەمان ناوچە کراوەتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هەرسی هەلڤی سەرئەرکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە کەناری غەززە ژمارەیەکی زۆر سەربازیان کوژراون و بۆ "لەناوبردنی گشتی حەماس" بەردەوام دەبن لە شەڕەکەیان.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چادرەکانی فەلەستینییەکان لە شاری رەفەح.
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس راگەیاند، لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو لە دژی داگیرکەران کەمینێکیان داناوە و سەربازەکانی داگیرکەریان کوشتووە و بریندار کردووە.
ئایەتولڵا سەید عەلی خامنەئی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دایەوە و بانگێشتی هاوڵاتیان کرد کە بەشداری لە دەنگدانەوە بکەن.