ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس لەبارەی شەهادەتی خانەوادەکەی پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی، "ئەگەر دوژمن گومان دەکات بە کردنە ئامانجی خانەوادە و منداڵەکانم دەتوانن بەرەی بەرخۆدان بگۆڕن با بزانن کە هەڵە دەکەن."
ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس لەبارەی شەهادەتی خانەوادەکەی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
هەنییە ئاماژەی بەوە کرد کە تەواوی فەلەستینییەکان خانەوادەی ئەون و دواتر وتی، "هەر شەهیدێک لە غەززە و فەلەستین خانەوادەکەی منن. جارێکی دیکە دەڵێم؛ شەهیدەکانی خانەوادەی من شەهیدەکانی گەلەکەمانن. شەهیدەکانی گەلەکەم خانەوادەی منن. بۆیە هیچ جیاوازیێک لە نێوان شەهیدەکاندا نییە. خوێنی شەهیدەکانمان نابێتە هۆی وازهێنان، گۆڕینی ئامانج، لاوازی و بێ ئومێدی. بەپێچەوانە دەبێتە هۆکار بەردەوامن بین لە رێگاکەمان. بە پێداگری بەردەوامین لە رێگاکەمان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی تەندروستی جیهانی باس لە دڵگرانی خۆیان بەهۆی کەمیی هاوکارییە مرۆییەکانی دەگەنە غەززە کرد و باس لە کاریگەری کەمیی سووتەمەنی لە غەززە بۆ سەر کەرتی تەندروستی کرد.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر گوندێک لە باشووری لوبنان کەسێک شەهید بوو.
ئەمشەو لە کەمپی نوور شەمس لە رۆژهەڵاتی تولکەرەم لە کەرتی رۆژئاوا لە هێرشی بۆمبڕێژکراوی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ٤ گەنج شەهید بوون.
شیخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر راگەیاند کە ٢٠ ملیۆن دۆلار وەک بودجە بۆ سوپای لوبنان دابین کراوە.