هەنییە بۆ شەهادەتی خانەوادەکەی پەیامێکی بڵاو کردەوە
![هەنییە بۆ شەهادەتی خانەوادەکەی پەیامێکی بڵاو کردەوە هەنییە بۆ شەهادەتی خانەوادەکەی پەیامێکی بڵاو کردەوە](/img/NewsGallery/2024/6/26/401262/FeaturedImage/1a51f781-d163-4ed7-a5fc-1809567d20dd.webp)
ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس لەبارەی شەهادەتی خانەوادەکەی پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی، "ئەگەر دوژمن گومان دەکات بە کردنە ئامانجی خانەوادە و منداڵەکانم دەتوانن بەرەی بەرخۆدان بگۆڕن با بزانن کە هەڵە دەکەن."
ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس لەبارەی شەهادەتی خانەوادەکەی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
هەنییە ئاماژەی بەوە کرد کە تەواوی فەلەستینییەکان خانەوادەی ئەون و دواتر وتی، "هەر شەهیدێک لە غەززە و فەلەستین خانەوادەکەی منن. جارێکی دیکە دەڵێم؛ شەهیدەکانی خانەوادەی من شەهیدەکانی گەلەکەمانن. شەهیدەکانی گەلەکەم خانەوادەی منن. بۆیە هیچ جیاوازیێک لە نێوان شەهیدەکاندا نییە. خوێنی شەهیدەکانمان نابێتە هۆی وازهێنان، گۆڕینی ئامانج، لاوازی و بێ ئومێدی. بەپێچەوانە دەبێتە هۆکار بەردەوامن بین لە رێگاکەمان. بە پێداگری بەردەوامین لە رێگاکەمان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هەرسی هەلڤی سەرئەرکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە کەناری غەززە ژمارەیەکی زۆر سەربازیان کوژراون و بۆ "لەناوبردنی گشتی حەماس" بەردەوام دەبن لە شەڕەکەیان.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چادرەکانی فەلەستینییەکان لە شاری رەفەح.
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس راگەیاند، لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو لە دژی داگیرکەران کەمینێکیان داناوە و سەربازەکانی داگیرکەریان کوشتووە و بریندار کردووە.
ئایەتولڵا سەید عەلی خامنەئی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دایەوە و بانگێشتی هاوڵاتیان کرد کە بەشداری لە دەنگدانەوە بکەن.