مارک روت بووە سکتێری گشتی ناتۆ
![مارک روت بووە سکتێری گشتی ناتۆ مارک روت بووە سکتێری گشتی ناتۆ](/img/NewsGallery/2024/6/26/401293/FeaturedImage/3645092e-a7bd-4b43-97f7-706da8f61c40.webp)
ئەجومەنی ئەتلەنتیکی باکوور (ناتۆ) مارک روت سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندی وەک سکرتێری گشتیی ناتۆ هەڵبژارد.
ناتۆ لە راگەیەندراوێک دەستنیشانی کرد کە دوای کۆتایی هاتنی ئەرکی ستۆلتێنبێرگ دوای ١٠ ساڵ لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ مارک رووت ئەرکەکە بە ئەستۆ دەگرێت.
جێنس ستۆلتێنبێرگ سکرتێری پێشووی هاوپەیمانییەکە باس لە خۆشحالی خۆی بەهۆی بڕیارەکە کرد.
ستۆلتێنبێرگ لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاند، " من پێشوازی لە هەڵبژاردنی مارک روت لە لایەن هاوپەیمانانی ناتۆ دەکەم وەک جێنشینی من. مارک داکۆکیکارێکی ڕاستەقینەی ترانز ئەتڵەنسییە، سەرکردەیەکی پابەندە و دروستکەرێکی کۆدەنگییە. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە بەهێزکردنی ناتۆ. من دەزانم کە لە ناتۆ لە دەستی سەلامەتدا جێدەهێڵم."
ستۆلتێنبێرگ لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئەم ئەرکە بەڕێوە دەبرد.
بە شێوەیەکی نەریتی پۆستی سکرتێری گشتی ناتۆ لەلایەن سیاسەتمەدارێکی وڵاتێکی ئەوروپییەوە پڕدەکرێتەوە، بەڵام دەبێت کاندیدکردنی بە نهێنی لەلایەن کۆشکی سپییەوە پەسەند بکرێت.
هەڵبژاردنی فەرمی بۆ سکرتێری گشتی رێکخراوەکە نییە؛ هاوپەیمانییەکە لەسەر بنەمای کۆدەنگی هەموو وڵاتانی ئەندام دەستنیشانی دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هەرسی هەلڤی سەرئەرکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە کەناری غەززە ژمارەیەکی زۆر سەربازیان کوژراون و بۆ "لەناوبردنی گشتی حەماس" بەردەوام دەبن لە شەڕەکەیان.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چادرەکانی فەلەستینییەکان لە شاری رەفەح.
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس راگەیاند، لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو لە دژی داگیرکەران کەمینێکیان داناوە و سەربازەکانی داگیرکەریان کوشتووە و بریندار کردووە.
ئایەتولڵا سەید عەلی خامنەئی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دایەوە و بانگێشتی هاوڵاتیان کرد کە بەشداری لە دەنگدانەوە بکەن.