لە نیجەر هێرش کرایە سەر سەربازەکان: ٢١ کوژراو
![لە نیجەر هێرش کرایە سەر سەربازەکان: ٢١ کوژراو لە نیجەر هێرش کرایە سەر سەربازەکان: ٢١ کوژراو](/img/NewsGallery/2024/6/26/401305/FeaturedImage/d395c161-4338-41f7-800a-00c0f4b830df.webp)
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە وڵاتی نیجەر ٢٠ سەرباز و مەدەنیێک گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی بەرگری نیجەر راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری بۆ سەر سەربازەکان لە رۆژئاوای وڵات ٢٠ سەرباز و مەدەنیێک گیانیان لە دەست دا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتەکە راگەیاند کە دەیان چەکدار کوژراون و هێزی زیاتر لە ئاسمان و زەوی رەوانەی ناوچەکە کراوە.
وەزارەتەکە راگەیاند کە لە وڵات ماتەمینی گشتی راگەیەندراوە و وڵات بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان لە بەرامبەر تیرۆر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
راگەیەندرا کە سوپای داگیرکەری سەهیۆنی داگیرکاری وشکانی خۆی لە باکووری ڕۆژئاوای شاری ڕەفەح لە باشووری کەناری غەززە فراوانتر کردووە.
هەرسی هەلڤی سەرئەرکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە کەناری غەززە ژمارەیەکی زۆر سەربازیان کوژراون و بۆ "لەناوبردنی گشتی حەماس" بەردەوام دەبن لە شەڕەکەیان.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چادرەکانی فەلەستینییەکان لە شاری رەفەح.
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس راگەیاند، لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو لە دژی داگیرکەران کەمینێکیان داناوە و سەربازەکانی داگیرکەریان کوشتووە و بریندار کردووە.