رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر سوریا ئەنجام دەدات: ٢ کوژراو و بریندارێک
![رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر سوریا ئەنجام دەدات: ٢ کوژراو و بریندارێک رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر سوریا ئەنجام دەدات: ٢ کوژراو و بریندارێک](/img/NewsGallery/2024/6/27/401454/FeaturedImage/15c1a093-d6e7-45a2-8b74-fe8e583c046d.webp)
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی چەند هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری سوریا ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس کوژران و سەربازێک بریندار بوو.
ئاژانسی هەواڵەکانی سوریا راگەیاند، هێرشەکە کاتژمێر ٢٣:٤٠ لە بەرزاییەکانی جۆڵانەوە ئەنجام دراوە.
دەستنیشان کرا، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا هەنێک لە مووشەکەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیی خستووە خوارەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس گیانیان لە دەست دا و سەربازێکیش بریندار بوو. هەروەها زیانی ماددی بەرکەوت.
سەبارەت بەوەی کوژراوەکان سەربازبوون یان مەدەنی راگەیەندراوێک بڵاو نەکراوە و سەبارەت بە ئاستی زیانی ماددیش راگەیەندراوێک بڵاو نەکرا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ساڵی ٢٠١١ەوە کە شەڕی ناوخۆی سوریا دەستی پێ کردووە بەردەوامە لە هێرش بۆ سەر سوپای سوریا و گروپەکانی کە دەڵێت ئێران پشتگریان دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خانوویێک لە کەرتی رۆژئاوا ٢ فەلەستینی شەهید بوون و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
یەکێتی عەرەبی بۆ دانوستان لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە و پلانەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ زیاترکردنی نیشتەجێگاکانی نایاسایی لە کەرتی رۆژئاوا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی رێکدەخات.
هێزەکانی تایبەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە شاری جەنین موجاهیدێک بە ناوی نیدال عامر شەهید کرد.
لە شارۆچکەی گۆکسونی پارێزگای مەرعەش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ رووی دا.