رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی چەند هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری سوریا ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس کوژران و سەربازێک بریندار بوو.
ئاژانسی هەواڵەکانی سوریا راگەیاند، هێرشەکە کاتژمێر ٢٣:٤٠ لە بەرزاییەکانی جۆڵانەوە ئەنجام دراوە.
دەستنیشان کرا، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا هەنێک لە مووشەکەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیی خستووە خوارەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس گیانیان لە دەست دا و سەربازێکیش بریندار بوو. هەروەها زیانی ماددی بەرکەوت.
سەبارەت بەوەی کوژراوەکان سەربازبوون یان مەدەنی راگەیەندراوێک بڵاو نەکراوە و سەبارەت بە ئاستی زیانی ماددیش راگەیەندراوێک بڵاو نەکرا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ساڵی ٢٠١١ەوە کە شەڕی ناوخۆی سوریا دەستی پێ کردووە بەردەوامە لە هێرش بۆ سەر سوپای سوریا و گروپەکانی کە دەڵێت ئێران پشتگریان دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە شاری دەلهی پایتەختی هیندستان ٨ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لەبەر ئەوەی هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی زیاتر لە سەدا ٥٠ی دەنگەکان بە دەست بهێنێت هەفتەی دەهاتوو دووبارە هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٧ هەزار و ٨٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٦ هەزار و ٨٥٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خانوویێک لە باکووری کەناری غەززە ٤ فەلەستینی شەهید بوون ٢یان منداڵ بوون و ١٠ کەسیش بریندار بوون.