دوای گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەڵیکۆپتێرەکەی بڕیاری ئەنجامدرانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵات درا.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ سبەینێ رۆژی هەینی بەڕێوە دەچێت.
بە پێی راگەیەندراوی دەستەی هەڵبژاردنی ئێران کە قۆناغی پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن کە لە ٩ی حوزەیران دەستی پێ کردبوو ئەمڕۆ بەیانی کاتژمێر ٠٨:٠٠ کۆتایی هات.
محەمد باقر قالیباف، سەعید جەلیلی، مەسعود پزشکیان و مستەفا پورمحەممەدی وەک کاندید لە هەڵبژاردنەکاندا رکابەڕی دەکەن.
عەلی رەزا زاکانی و ئەمیر حوسێن قازیزادە پێشتر کشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنەکە راگەیاندبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە شاری دەلهی پایتەختی هیندستان ٨ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لەبەر ئەوەی هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی زیاتر لە سەدا ٥٠ی دەنگەکان بە دەست بهێنێت هەفتەی دەهاتوو دووبارە هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٧ هەزار و ٨٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٦ هەزار و ٨٥٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خانوویێک لە باکووری کەناری غەززە ٤ فەلەستینی شەهید بوون ٢یان منداڵ بوون و ١٠ کەسیش بریندار بوون.