سوپای داگیرکەر دانبەوەنا کە ژمارەیەکی زۆر سەربازی کوژراوە
![سوپای داگیرکەر دانبەوەنا کە ژمارەیەکی زۆر سەربازی کوژراوە سوپای داگیرکەر دانبەوەنا کە ژمارەیەکی زۆر سەربازی کوژراوە](/img/NewsGallery/2024/6/28/401796/FeaturedImage/305bfaf1-250d-480e-bb8d-eb55f9af4601.webp)
هەرسی هەلڤی سەرئەرکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە کەناری غەززە ژمارەیەکی زۆر سەربازیان کوژراون و بۆ "لەناوبردنی گشتی حەماس" بەردەوام دەبن لە شەڕەکەیان.
هەلڤی ئیدعای کرد کە کەمێک ماوە کەتائیبی قەسام بە گشتی لە ناو ببەن و ئیتر حەماس ناتوانێت وەک یەکینەیەکی جەنگی شەڕ بکات.
بە پێی راگەیەندراوێکی یەدیۆس ئەهرۆنۆت کە ڕۆژنامەی داگیرکەرە، ئەڤیگدۆر لیبەرمان سەرۆکی ئیسرائیل بەیتینو رایگەیاندووە کە یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری بە تەواوی بە شکەست سوپاکەی بەڕێوەبردووە و نەتانیاهۆش بەرپرسیارە لەم کارە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی تەندروستی جیهانی باس لە دڵگرانی خۆیان بەهۆی کەمیی هاوکارییە مرۆییەکانی دەگەنە غەززە کرد و باس لە کاریگەری کەمیی سووتەمەنی لە غەززە بۆ سەر کەرتی تەندروستی کرد.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر گوندێک لە باشووری لوبنان کەسێک شەهید بوو.
ئەمشەو لە کەمپی نوور شەمس لە رۆژهەڵاتی تولکەرەم لە کەرتی رۆژئاوا لە هێرشی بۆمبڕێژکراوی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ٤ گەنج شەهید بوون.
شیخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر راگەیاند کە ٢٠ ملیۆن دۆلار وەک بودجە بۆ سوپای لوبنان دابین کراوە.