هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ گەڕی دووەم مایەوە
![هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ گەڕی دووەم مایەوە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ گەڕی دووەم مایەوە](/img/NewsGallery/2024/6/29/401974/FeaturedImage/5d930932-ae4a-4ac7-9bcc-6747ed45ef02.webp)
لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لەبەر ئەوەی هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی زیاتر لە سەدا ٥٠ی دەنگەکان بە دەست بهێنێت هەفتەی دەهاتوو دووبارە هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.
دوێنێ لە ئێران ١٤مین خۆڵی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەڕێوەچوو.
لە کۆی ٦١ ملیۆن و ٤٥٢ هەزار و ٣٢١ دەنگدەر لە سەدا ٤٠یان بەشداریان لە هەڵبژاردن کرد.
بە پێی راگەیەندراوی موحسین ئیسلامی وتەبێژی ناوەندی دەستەی هەڵبژاردن سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئێران مەسعود پزشکیان ١٠ ملیۆن و ٤١٥ هەزار دەنگ و سەعید جەلیلی ٩ ملیۆن ٤٧٣ هەزار دەنگی بە دەستهێناوە.
لەبەر ئەوەی هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانیوە زیاتر لە سەدا ٥٠ی دەنگەکان بە دەست بهێنن هەفتەی دەهاتوو ٥ی تەمووز گەڕی دووەمی هەڵبژاردن لە نێوان پزشکیان و جەلیلی بەڕێوە دەچێت کە زۆرترین دەنگیان بە دەستهێناوە.
سەرکەوتووی هەڵبژاردنی هەفتەی دەهاتوو دەبێتە ٩مین سەرۆک کۆماری ئێران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خانوویێک لە کەرتی رۆژئاوا ٢ فەلەستینی شەهید بوون و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
یەکێتی عەرەبی بۆ دانوستان لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە و پلانەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ زیاترکردنی نیشتەجێگاکانی نایاسایی لە کەرتی رۆژئاوا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی رێکدەخات.
هێزەکانی تایبەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە شاری جەنین موجاهیدێک بە ناوی نیدال عامر شەهید کرد.
لە شارۆچکەی گۆکسونی پارێزگای مەرعەش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ رووی دا.