لە مەکسیکا شەڕ و پێکدادان: ١٩ کوژراو
![لە مەکسیکا شەڕ و پێکدادان: ١٩ کوژراو لە مەکسیکا شەڕ و پێکدادان: ١٩ کوژراو](/img/NewsGallery/2024/7/2/402388/FeaturedImage/f502f3c1-d266-4c9e-8a06-dc1a8e77535c.webp)
لە وڵاتی مەکسیکا لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەتەکانی ماددەی هۆشبەرفڕۆش ١٩ کەس گیانیان لە دەست دا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، شەڕەکە لە نێوان دوو چەتە لە شارۆچکەی لا کۆنکۆردیای ناوچەی گواتەمالای ویلایەتی چیاپاس لە باشووری وڵات رووی دا.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی شەڕەکەدا ١٩ کەس گیانیان لە دەست دا. دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر تیمی پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کران.
سکرتێرێتی ویلایەتەکە سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە شەڕەکە بەهۆی کێشە و ناکۆکی لەبارەی رێوڕەوی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لە نێوان دوو چەتە رووی داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خانوویێک لە کەرتی رۆژئاوا ٢ فەلەستینی شەهید بوون و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
یەکێتی عەرەبی بۆ دانوستان لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە و پلانەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ زیاترکردنی نیشتەجێگاکانی نایاسایی لە کەرتی رۆژئاوا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی رێکدەخات.
هێزەکانی تایبەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە شاری جەنین موجاهیدێک بە ناوی نیدال عامر شەهید کرد.
لە شارۆچکەی گۆکسونی پارێزگای مەرعەش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ رووی دا.