وتەبێژی هودا پار: بە ئیزنی خودا هەموومان پێکەوە رزگاربوونی غەززە و لەناوچوونی سەهیۆنییەکان دەبینین
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار کە بەشداری لە مەراسیمی نوێژی مردووی غیابی بۆ ئیسماعیل هەنیە کردبوو وتی، "ئێمە وەک مرۆڤەکانی خاوەن ویجدانی دونیای ئازاد هیوادارین کە بە ئیزنی خودا هەموومان پێکەوە رزگاربوونی غەززە و لەناوچوونی سەهیۆنییەکان دەبینین."
لە مزگەوتی حاجی بایرامی وەلیی ئەنقەرە بۆ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس دوای نوێژی عەسر مەراسیمێک بەڕێوەچوو.
دوای بەرنامەکە سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
ناوبراو وتی، "دوای هاتنی هەواڵی شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە ئێمە وەک پەرلەمانتاران، نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی هاتینە مزگەوتی حاجی بایرامی وەلی. لێرە بۆ شەهیدەکەمان دوعا کرد. نەفرینمان لە سەهیۆنیزم کرد. بۆ یەکێتی و بەهێزبوونی ئوممەت دوعامان کرد و بەڵێنەکەمان بۆ قودس دوپات کردەوە. شەهید ئیسماعیل هەنیە بۆ دۆزی فەلەستین زۆر زەحمەتی کێشا. بۆ گەیاندنی دەنگی موجاهیدەکان کە لە ژێر گەماڕۆدابوون زۆر هەوڵی دا. ئەو لە تاران لە ئەنجامی هێرشێک شەهید بوو. خودا شەهادەتەکەی قبول بکات."
رامانلی لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە دۆزی فەلەستین بێ خاوەن نییە و وتی، "ئێمە باوەڕ دەکەین کە خوشک و برا غەززەییەکان بەردەوامن دەبن لە بەرخۆدان و هەنگاو بەرەو باشەوە ناوێژن. ئێمە دەمانەوێت لەبارەی شتێکی دیکە متمانەمان هەبێت. چەندە مرۆڤ هەن کە لەگەڵ مەزلوم و مسوڵمانەکانن. ئێمە دەزانین کە یارمەتی خودا نزیکە. یارمەتیی خودا لەگەڵ موجاهیدەکانە. ئێمە باوەڕیمان بەو شتە هەیە. بەڵام دونیا چەندە ئەرکەکەی بەجێ دەهێنێت. چەندە پشتگری لە مەزلومەکان دەکات. ئێمە چاوەڕوانی وڵامی ئەم پرسانەیین. بە ئیزنی خودا ئێمە وەک ئوممەتی ئیسلام و مرۆڤەکانی ئازاد پێکەوە رزگاریی غەززە و لەناوچوونی سەهیۆنییەکان دەبینین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی فەلەستین لە غەززە، ئیدیعاکانی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە کۆتاییهاتنی برسیەتی و نەبوونی قەیرانی ئاسایشی خۆراک لە کەرتی غەززەی بە توندی سەرکۆنە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم لێدوانانە هەوڵێکی پڕوپاگەندەییە بۆ چەواشەکردنی ڕاستییەکان و شاردنەوەی ڕەهەندەکانی کارەساتی مرۆیی لەم ناوچەیەدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٦٥٢ کەس.
خواجە عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان ڕایگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر سعودیە دەتوانێت پەیمانی بەرگری بەکۆمەڵ لە مەککە دەستپێبکات و وتی هێرشکردنە سەر یەکێک لە وڵاتانی واژۆکار بە هێرشکردنە سەر هەموو لایەنەکان هەژمار دەکرێت.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ٢ کەشتی ئەمریکی و هەشت کەشتی نەوتهەڵگری ئەمریکایان لە گەرووی هورمز کردۆتە ئامانج.