لە کەرتی رۆژئاوا ٥ گەنجی فەلەستینی شەهید بوون
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە کەرتی رۆژئاوا ٥ گەنجی فەلەستینی شەهید بوون.
سوپای داگیرکەری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شاری توباس ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا ٥ گەنجی فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢٨ی ئابەوە دەستی بە هێرشێکی توند بۆ سەر کەرتی رۆژئاوا کردووە کە وەک گەورەترین هێرش لە ساڵی ٢٠٠٢یەوە دادەنرێت.
لە کاتی هێرشەکاندا شەڕی توند لە نێوان بەرەی بەرخۆدان و سەهیۆنییەکان رووی دەدات.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا ٣٣ کەس شەهید بوونەتەوە ١٣٠ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەرتی رۆژئاوا و قودس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لانیکەم ٦٩٠ کەس شەهید بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری غەززە، ئامادەکارییەکان بۆ ناشتنی ئەو ١٠٥ شەهیدە بەردەوامە کە تەرمەکانیان لە داروپەردووی ناوچەی تاج تاوەر لە شەقامی یەرموک دەرهێنراونەتەوە.
داگیرکەرانی سەهیۆنی بە زیاتر لە ١٠ ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە چوونە ناو گوندی مریە لە ناوچە گوندنشینەکانی دەرعا لە باشووری سووریا و هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک. دواتر داگیرکەران لە ناوچەکە کشانەوە.
هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی عێراق و ئێران دەستپێدەکاتەوە.
چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر کانگەرەکان لە ویلایەتی پلاتۆ لە نێجیریا. لەو هێرشەدا ٥ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.