رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوای لوبنان ئەمجار هێرشی کردە سەر بەندەرەکانی حودەیدە و راس عیسای وڵاتی یەمەن.
سوپای داگیرکەر بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر بەندەرەکانی حودەیدە و راس عیسای وڵاتی یەمەن.
داگیرکەران ئیدعایان کرد کە ئەو بەندەرانە بۆ گواستنەوەی چەک و نەوت لە ئێرانەوە و بۆ ئامانجەکانی سەربازی ئەنجام دەدرا.
وەزارەتی تەندروستی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە دەستی بە شەڕێکی درێژخایەن لەگەڵ سەهیۆنییەکانی داگیرکەر دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە هەرێمی بەلووچستانی وڵاتی پاکستان ٧ کرێکار کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان لە ١٧ی ئەیلوولەوە ١١٧٤ کەس شەهید بوونەتەوە کە ١٠٤یان منداڵ و ١٩٤یان ئافرەت بوون.
هودا پار لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله وتی، "سەهیۆنییەکانی قاتیل لە کاتی کوشتن جیاوازی لە نێوان سوننی-شیعە و هەروەها مسوڵمان-غەیری مسوڵمان ناکەن بەڵام شەرمەکە هێشتا هەنێک لە مسوڵمانەکان بەهۆی ئەم کوشتنانە موناقەشەی مەزهەبی دەکەن."
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەی عەید دەلب لە باشووری وڵاتی لوبنان ٣٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٥٧ کەسیش بریندار بوون.