ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان و ئۆپڕاسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی ئێران کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٠٠ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات.
بە پێی راگەیەندراوی نوێنەرایەتی هەمیشەی سوێد لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەرکی سەرۆکایەتی کاتەیی ئەنجومەنی ئاسایش بەڕێوە دەبات، فەڕەنسا و رژێمی داگیرکەر داوای ئەنجام دانەوەی کۆبوونەوەکەی کردووە.
دەستنیشان کرا، بابەتی کۆبوونەوەکە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان و ئۆپڕاسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی ئێران دەبێت.
دەستنیشان کرا، کۆبوونەوە لە سەرەتا بە شێوەی کراوە ئەنجام دەدرێت و دواتر بۆ ئەوەی وڵاتانی بەشداربوو ئسیتیشارە بکەن کۆبوونەوەکە بە شێوەی داخراو بەڕێوە دەچێت.
کۆتاجار ئەنجومەنە لە ٢٠-٢٤ی ئەیلوول لەبارەی لوبنان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە کاتماندۆی پایتەختی وڵاتی نیپال و ناوچەکانی دەوروبەر بەهۆی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین ٢٤١ کەس گیانیان لە دەست دا.
حزب الله-ی لوبنان ئەمڕۆ بەیانی گروپێک سەربازی داگیرکەری لە شارۆچکەی ئادیسای کشاندە ناو کەمینێک و هەنێک ناوچەش مووشەکباران کرد.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و زەوینی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر شاری خان یونسی کەناری غەززە لانیکەم ٤٠ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە بە ٢ مووشەکی "قودس ٥" ناوچەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەریان لە خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کردوونەتە ئامانج.