بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ناوچەیەکی پیشەسازی لە شاری عەسقەلانی داگیرکراوی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی سوپای یەمەن (انصارالله) وتی، "هێزی ئاسمانی یەمەن، لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەمی پەرەسەندن، ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دا و دامەزراوە پیشەسازییەکانی دوژمنی لە ناوچەی عەسقلان کردە ئامانج."
یەحیا سەریع جەختی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکە بۆ پشتیوانی لە گەل و بەرخۆدانی فەلەستین و لوبنان ئەنجام دراوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، ئۆپڕاسیۆنەکە بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە.
انصارالله پێشتر راگەیاندبوو کە لە دەریای سوور و عومان ٣ کەشتیی کردووە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی نوقبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران لە کەنارئاوەکانی وڵاتی تونس لانیکەم ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تەواوی شەو بەردەوام بوو لە هێرش سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٣ فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی سوریا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی راگەیاند، لەبەر ئەوەی رژێمی داگیرکەر ئاگربەست دەرەنگ دەخات ئەسیرێکی سەهیۆنی هەوڵی خۆکوژی داوە بەڵام لە لایەن موجاهیدەکان رزگار کراوە.