چاد هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بەرگری لەگەڵ فەڕەنسای راگەیاند

عبدالرحمان کلام الله وەزیری دەرەوەی چاد راگەیاند کە وڵاتەکەی رێککەوتنی هاوکاری بەرگری لەگەڵ فەڕەنسای هەڵوەشاندەوە.
راگەیەندراوەکە چەند کاتژمێر دوای دیداری وەزیری دەرەوەی چاد لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی بڵاو کرایەوە.
وەزارەتی دەرەوەی چاد راگەیاند، "حکومەتی کۆماری چاد هەڵوەشدانی رێککەوتنی هاوکاری بەرگری لەگەڵ کۆماری فەڕەنسای بە کۆمەڵگەی نیشتیمانی و نێودەوڵەتی رادەگینێت."
نزیکەی هەزار سەربازی فەڕەنسا لە وڵاتی چاد جێگرن کە لە ساڵی ٢٠٢١یەوە لە لایەن جەنەرال محەمەد ئیدریس دەبی بەڕێوە دەچێت. چاد وەک یەکێک لە هاوپەیمانەکانی فەڕەنسا لە ئەفریقا دەناسرێت.
ئاماژە بەوە کرا کە بەسیرۆ دیۆمای فایە، سەرۆکی سەنیگالیش لە هەمان کاتدا رایگەیاند کە بوونی بنکە سەربازییەکانی فەڕەنسا لەو وڵاتەدا پێچەوانەی سەروەری نیشتمانییە.
کاریگەری فەرەنسا لە کۆلۆنیەکانی پێشووی ڕۆژئاوای ئەفریقا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە، چونکە حکومەتە نوێیەکانی مالی، بورکینافاسۆ و نیجەر سەربازانی فەڕەنسایان دەرکردبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو بەهۆی زریانەکان ٧٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٨ کەسیش بێ سەروشوێنن.
یونیسێف بڵاویکردەوە، منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵانی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە گوندێکی نزیک شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا کوژراوە. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا ٤٢ منداڵ بەهۆی توندوتیژییەکانی هەرێمەوە کوژراون.
ناوەندی مافەکانی مرۆیی غەززە ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەر لە ١٠ی ئۆکتۆبەر تاوەکو ئێستا ١٢٩ جار ئاگربەستی پێشێڵ کردووە و ٣٤ کەس شەهید بوونەتە.
ماریا کۆرینا ماچادۆ، سیاسەتمەداری ڤەنزوێلی، براوەی بەناو خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، پەیوەندی بە ناتانیاهۆوە کرد و پیرۆزبایی لێکرد بۆ ئەو هێرشانەی کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٦٧ هەزار فەلەستینی لە غەززە.