داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شاری ئەلخەلیل ١٥٠ داری زەیتونیان بڕی

سەربازانی رژێمی سەهیۆنی و چەتەکانی جوولەکە هێرشیان کردە سەر گوندی ئوم ئەلخەیر لە باشووری ئەلخەلیل و ١٥٠ دار زەیتونیان لە ڕەگەوە هەڵکێشا و هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان و هێرشیان کردە سەر فەلەستینییەکان و چالاکانی هاوپشتیخوازی بیانی.
سوپای رژێمی سەهیۆنی و چەتەکانی جوولەکە سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە هێرشیان کردە سەر گوندی ئوم ئەلخەیر لە ناوچەی یاتا لە باشووری ئەلخەلیل و وێرانکارییەکی زۆری لێکەوتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، داگیرکەران ١٥٠ داری زەیتونیان لە گوندەکەدا هەڵکەندووە و سیاجەکانی کشتوکاڵی فەلەستین و تەلی دڕکاویشیان لەناوبردووە.
ڕەتیب ئەلجابور، ڕێکخەری لیژنە جەماوەرییەکانی دژە دیوار و دژە نیشتەجێبوون لە قەزای ڕۆژهەڵات و باشووری یەتا، وتی، "داگیرکەران تەنیا دارەکان ناکەن بەڵکو بژێوی گوندنشینەکانیش دەکەنە ئامانج."
هەروەها دەوترێت سەربازانی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکانی ئەو گوندە و ماڵی بنەماڵەی ئەلهدالینیان تاڵان کردووە و لە خۆبەخشە بیانییەکان و فەلەستینییەکانیان داوە و ڕێگرییان لە گرتنی گرتە ڤیدیۆییەکان کردووە.
ئەم هێرشانە بە بەشێک لە سیاسەتی رژێمی سەهیۆنی بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوییە فەلەستینییەکان و لەناوبردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی سەرتاسەری کەناری ڕۆژئاوا دادەنرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی دووەم ساڵیادی دەستپێکردنی شەڕی "تۆفانی ئەقسا"، ئەم ئۆپڕاسیۆنەیان بە ڕووداوێکی مێژوویی وەسف کرد کە پایە و حیساباتە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنی خستە ژێر پرسیارەوە.
ڕێکخراوی ئونروا کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە جەختی لەوە کردەوە کە هیچ شوێنێک لە غەززە بۆ منداڵان سەلامەت نییە و رژێمی سەهیۆنی منداڵان لە خەودا، لە قوتابخانەکان و لە کاتی چاوەڕوانی لە ڕیزەکانی ئاودا دەکوژێت.
وتەبێژی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف هۆشداری دا کە دۆخی کەرتی غەززە لە هەموو کاتێک خراپتر بووە و هیچ شوێنێکی ئارام بۆ خەڵکی مەدەنی نەماوەتەوە.