ئونروا: کاتی ئەوە هاتووە یارمەتی مرۆیی بەرفراوان بچێتە ناو غەززە

فیلیپ لازارینی کۆمیساری ئونروا جەختی لەسەر پێویستی ڕێگەدان بە یارمەتییە مرۆییە بەرفراوانەکان بۆ ناو غەززە کردەوە.
لازارینی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس وتی، "دواجار دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە تاریکی، ڕۆژێکی پڕ لە هیوا هەبوو کە خێزانە ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان لەگەڵ ئازیزانیان یەکتریان بینیەوە."
لازارینی لە پۆستەکەیدا وتی، "ئێستا کاتی بنیاتنانی ئایندەیەکی ئاشتییە لە ڕێگەی ئاوەدانکردنەوە و دادپەروەری و دانپێدانانی یەکترەوە."
لازارینی هەروەها ڕایگەیاندووە، "ئێستا دەبێت ڕێگە بدرێت یارمەتییە مرۆییەکان بە قەبارەیەکی گەورە لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانەوە بگاتە غەززە لەوانەش ئونروا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دوای ئاگربەست لە غەززە زیاتر لە ٣١٠ هەزار کەس لە باشوورەوە بۆ باکوور گەڕاونەتەوە.
داگیرکەرانی سەهیۆنی ئەمڕۆ تەرمی ٤٥ شەهیدی فەلەستینییان ڕادەست کرد کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەستبەسەریان کردبوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی تۆمەتە بێ بنەماکان و پاگەندە نابەرپرسیارانە و شەرمهێنەرەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوپەیوەند بە ئێران کە لە کنێست هێنایە ئاراوە، ئیدانە کرد.