ئەفغانستان: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمڕۆی پاکستان ١٢ مەدەنی گیانیان لەدەستدا و وەڵامەکەی درا

زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هێرشی سوپای پاکستان بۆ سەر ناوچەی سپین بۆلداک لە سنوور ١٢ مەدەنی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمڕۆی پاکستان بۆ سەر ناوچەی سپین بۆلداک لە پارێزگای قەندەهار ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیاتر لە ١٢ مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوونەتە و هێزەکانی ئەفغانستان ناچار ماون وەڵامی هێرشەکە بدەن.
موجاهید وتی، "لە هێرشی بەرپەرچدانەوەدا زۆرێک لە هێرشبەرانی پاکستانی کوژران، پێگە و بارەگاکانیان گیرا، چەک و تانک کەوتنە دەستی هێزەکانی ئەفغانستان و زۆربەی دامەزراوە سەربازییەکانیان تێکشکێنران. توانیمان تا کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەین. سەرەڕای ئەمەش موجاهیدەکان بە ئیرادەیەکی بێوچانەوە ئامادەن بۆ پاراستنی زێدی خۆیان و خاک و هاووڵاتییان."
هاوکات بەگوێرەی میدیاکانی پاکستان، درەنگانی شەوی سێشەممە، پێکدادان لەگەڵ بەشێک لە گروپە چەکدارەکان و ئەندامانی بزووتنەوەی تالیبانی پاکستان لەسەر سنوور لە ناوچەی کورەم لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان رووی داوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پێکدادانەکان لەو کاتەوە دەستیپێکردووە کە گروپە چەکدارەکان تەقەیان لە پێگەکانی پاکستان کردووە، ئەمەش وایکردووە سوپای پاکستان تۆڵە بکاتەوە. بەپێی زانیارییەکان، سەربازانی پاکستان چەندین پێگەیان لەودیو سنوورەوە خاپوور کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەو گرووپەیان کوشتووە.
بەهۆی پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان سنوورەکان و چالاکیی گروپە چەکدارەکان، ئاڵۆزییەکان لەسەر سنووری پاکستان و ئەفغانستان زیادیان کردووە.
زەبیحولڵا موجاهید، وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕۆژی یەکشەممە هۆشداری دا کە هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر خاکی ئەفغانستان بێ سزا نابێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا بەمەبەستی دانوستانی فەرمی گەیشتە رووسیا.
ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا سەردانی مۆسکۆ دەکات.
چیای ئاگری کە بەرزترین شاخە لە باکوور لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەردا دەستی بە سپیبوونەوە کرد.