هێرشێکی خۆکوژی لە پاکستان: ٣ کوژراو و ١٢ بریندار
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر بنکەی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای فیدراڵی لە شاری پێشاوەری وڵاتی پاکستان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ١٢ کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکە لە دەوروبەری کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی بەکاتی ناوخۆ بۆ سەر بارەگای پۆلیسی فیدراڵی لە پێشاوەری ناوەندی پارێزگای خیبەر پەختونخوا ئەنجام دراوە.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، هێرشبەرێک لە دەروازەی بنکەی پۆلیس نزیک بووەتەوە و تەقەمەنیەکانی تەقاندووەتەوە. ڕاستەوخۆ دوای ئەوە دوو هێرشبەری دیکە هەوڵیان دا بچنە ناو دامەزراوەکە. بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەی یەکەم سێ ئەفسەری پۆلیس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ی دیکەش برینداربوون. لە شەڕی تەقەی دواتردا ٢ هێرشبەرەکەی دیکە کوژران.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی (داون)ی پاکستان کە بە زمانی ئینگلیزییە، فراکسیۆنی جەماعەت ئەلئەحرار لە پاکستانی قەدەغەکراوی تەحریکی تالیبان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
رووداوەکەی ئەمڕۆ دووەم هێرشی گەورە بوو بۆ سەر دامەزراوەیەکی ئەمنی لە پێشاوەر لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا. لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٣، خۆکوژێک لە مزگەوتێکی ناوچەی پۆلیسی سنووری پێشاوەر ٨٤ کەسی کوشت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بۆلا تینوبو سەرۆکی نێجیریا دووپاتی کردەوە کە لانیکەم ٨٩ قوربانی ڕفێندراو لە بەشی ناوەڕاستی وڵاتەکە لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوودا ڕزگار کراون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕاگەیاند، لە دۆنێستک و دنیپرۆپێرترۆڤسک ٣ نیشتەجێگای دیکە کۆنترۆل کراون.
لە گورجستان/جۆرجیا لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە کاتی دروستکردنی ڕێگاوبان ٤ کرێکار گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بریندار بوو.