فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی کەوتە ناو دەریای زەردەوە
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی جۆری MQ-9 Reaper کە سەر بە ئەمریکایە و لە کۆریای باشوور جێگیر بوو، لە کاتی ئەرکێکی ڕۆتینیدا کەوتە ناو دەریای زەرددا.
فڕۆکەی جۆری MQ-9 Reaper UAV کە هی ئەمریکایە بۆ ئەرکێکی ڕۆتینی لە بنکەی ئاسمانی کونسانەوە لە ڕۆژئاوای شاری گونسان بەرزبووەوە.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە کە لە کاتی ئەرکەکەدا تووشی رووداوێک بوو، لە کەنارەکانی گونسان کەوتە ناو دەریای زەردەوە.
هێزەکانی ئەمریکا لە کۆریای باشوور ڕایگەیاندووە کە لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هیچ موڵکێکی گشتی زیانی بەرنەکەوتووە.
ڕاگەیەندرا کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە ڕاگەیەندراوێک داوای هەنگاوی بەپەلە دەکات بۆ پاککردنەوەی چەکە بەجێماوەکانی سەهیۆنییەکان لە غەززە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناوەندی شاری فاشیر و گوندەکانی دەوروبەری لە ویلایەتی دارفۆری باکووری سوودان ئاوارە بوون، گەیشتووەتە ١٠٦ هەزار و ٣٨٧ کەس.
لە تایلەند بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسیش بریندار بوون.