ئونروا: ٩٠ لەسەدی دانیشتووانی غەززە پشت بە هاوکارییەکان دەبەستن و لە ٢٤ کاتژمێردا تەنها یەکجار دەتوانن خواردن بخۆن
دەزگای فریاگوزاری و هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای ئاگربەستەکە، دۆخی مرۆیی لە غەززە هێشتا کارەساتبار ماوەتەوە.
ڕێکخراوی ئونروا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، رژێمی داگیرکەر ڕێگری لە هاتنە ژوورەوەی کارمەندە نێودەوڵەتییەکانی کردووە و گەیاندنی هاوکارییەکانی سنووردار کردووە، لە ئەنجامدا نزیکەی ٦ هەزار بارهەڵگری خۆراک لە دەروازە سنوورییەکان کەڵەکە بوون.
ئونروا ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ٩٠ لەسەدی دانیشتوانی غەززە بەتەواوی پشتیان بە هاوکارییەکان بەستووە و زۆربەیان لە ٢٤ کاتژمێردا تەنها یەک جار خۆراک وەردەگرن.
ئونروا ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژانە نزیکەی ١٧٠ بارهەڵگر دەچنە ناو غەززە، کە زۆر کەمترە لە کەمترین بڕی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان.
لە ئێستادا ئونروا ١٠٠ پەناگە بەڕێوەدەبات کە زیاتر لە ٨٠ هەزار ئاوارەیان تێدایە و فێربوونی دوور بۆ نزیکەی ٣٠٠ هەزار خوێندکار و پەروەردەی ڕووبەڕوو بۆ ٥٠ هەزار خوێندکار لە ژێر بارودۆخێکی سەخت و سترێسدا دابین دەکات.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە غەززە نزیکەی ٤٤ هەزار منداڵ لە ٣٣٠ ناوەندی پەروەردەی کاتی خوێندن وەردەگرن کە لە ٥٩ پەناگەدا بڵاوبوونەتەوە، لەژێر هەلومەرجێکی سەختدا.
ئونروا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی نەبوونی کورسی، زۆربەی منداڵان ناچارن لەسەر زەوی سارد دابنیشن، ئەمەش فێربوون قورس دەکات و کاریگەری لەسەر هەستی ئاسایش و سەقامگیری منداڵان دەبێت.
ئەم کارەساتە لە سەرووی بارودۆخی نالەباری مرۆیی غەززە دێت کە دەرئەنجامی دوو ساڵ هێرشی هێزە داگیرکەرەکان و شەڕی جینۆسایدی بەردەوام بووە. بۆردومانکردن و لەناوبردنی بەربڵاوی داگیرکەری بووەتە هۆی لەدەستدانی قوتابخانە و دامەزراوە پەروەردەییەکان، ئەمەش وایکردووە ئونروا پەناگەی فریاگوزاری بگۆڕێت بۆ ناوەندی پەروەردەی کاتی بۆ دابینکردنی پێداویستییە پەروەردەییە بەپەلەیەکانی منداڵان.
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک کورسی و مێز تەنها لە ڕووی داراییەوە پاداشتێکی دارایی نییە، بەڵکو هەستکردن بە ئاسایش و هیوای ژیانێکی باشتر لە دوای شەڕ بە منداڵان دەبەخشێت.
لە کەرتی تەندروستی ڕۆژانە ١٥ هەزار نەخۆش لە ٧ سەنتەر و ٣٥ خاڵی تەندروستی گەڕۆکدا خزمەت دەکرێن، هاوکات باس لەوە دەکرێت لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە ژمارەی ئەو نەخۆشانەی سەردانی بنکە تەندروستییەکان دەکەن ١٥ ملیۆنی تێپەڕاندووە و ڕێژەی بەدخۆراکیش گەیشتووەتە ٩٠ لەسەد.
ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، لەسەرەتای هێرشەکانەوە تا ئێستا ٣٨٠ کارمەندی لەدەست داوە و لەسەدا ٩٠ی دامەزراوەکانی کە لە نزیکەی ٣٠٠ باڵەخانە پێکهاتوون، بەهۆی بۆردومانەکانی داگیرکەرەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی جددی لە توانای کارکردنیدا.
هەروەها ئونروا ڕووبەڕووی کەمیی دارایی بووەتەوە کە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە بەهۆی ڕاگرتنی ٣٦٠ ملیۆن دۆلار لە بودجەی ساڵانەی ئەمریکا و هەڵمەتێکی چەند ملیۆن دۆلاری بۆ بێناوبانگکردنی ئاژانسەکە و بەستنەوەی درۆ بە تیرۆرەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٩٦٥ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی رووسیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکی بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا لانیکەم ٦ کەس کوژران.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە ڕاگەیەندراوێک داوای هەنگاوی بەپەلە دەکات بۆ پاککردنەوەی چەکە بەجێماوەکانی سەهیۆنییەکان لە غەززە.