وەزارەتی تەندروستی غەززە: لە ڕێگەی خاچی سوورەوە تەرمی ١٥ شەهیدی دیکەی وەرگرت
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی ١٥ شەهیدی دیکە وەرگیراوە و ژمارەی تەرمە وەرگیراوەکان گەشتە ٣٤٥ کەس کە ناسنامەی ٩٩یان دەستنیشان کراون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ڕێگەی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوورەوە تەرمی ١٥ شەهیدی دیکە لە رژێمی داگیرکەرەوە وەرگریرا. وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو تەرمانەی وەرگیراون بۆ ٣٤٥ تەرم بەرزبووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تا ئێستا ناسنامەی ٩٩ تەرم لە کۆی ٣٤٥ تەرم کە گەڕێندراونەتەوە تەواو بووە. وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، تیمە پزیشکییەکان بەردەوامن لە پشکنین و بەڵگەنامەکردن و گەڕاندنەوەی تەرمەکان بۆ خێزانەکان بەپێی ڕێکار و پرۆتۆکۆڵە پزیشکییە پەسەندکراوەکان.
وەزارەت جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆسەی پشکنینی پاشماوەکان و گەڕاندنەوەی بۆ خێزانەکان بە وردی بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خوێندن بە هۆی پیسبوونی هەوا و پەتای ئەنفلۆنزا لە ١٨ پارێزگای ئێران لە ناوەندە ناوەندی و باڵاکان لە دوورەوە بەڕێوە دەچێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی فریاگوزاریی پزیشکی لە غەززە، سەبارەت بە خراپتربوونی توندی دۆخەکە لە کەمپەکانی ئاوارەکان لەم کەرتەدا، هاوکات لەگەڵ بارانبارینی قورس و یەکەمین شەپۆلی سەرمای زستانە، هۆشداریدا.
سەید عبدالملک الحوثی، ڕێبەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزب الله-ی لوبنان کرد بۆ فەرماندەی شەهید سەید هەیثەم عەلی تەباتەبایی.