لە هۆنگ کۆنگ ئاگرکەوتنەوە ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆنگ کۆنگ گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٦ کەس بەرزبووەتەوە و ٢٩ کەسیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
پەخشی ناوخۆیی HK01 بە پشتبەستن بە جۆن لی (لی جیاچاو) بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هۆنگ کۆنگ بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی هۆنگ کۆنگەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٦ کەس بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەر هەشت بینای کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی وانگ فۆک کۆرت لە هۆنگ کۆنگ ئاگری گرت.
پێشتر باس لەوە کرابوو کە ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ٢٢ کەسیش برینداربوون و زیاتر لە ١٠٠ ئاژەڵیش گیریان خواردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی ئاگرەکەدا ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و نەتوانراوە پەیوەندی بە ٢٧٩ کەسەوە بکرێت و ٢٩ کەسیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و ٧ کەسیان باری تەندروستییان سەختە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یەکێتی لیژنەکانی ماسیگرانی غەززە ڕایگەیاند، هێرشە داگیرکەرییەکان زیاتر لە هەزار و ٩٥٠ بەلەمی ماسیگرتن لەناوبراون و لەسەدا ٩٧ی ماسیگرەکان بێکار ماونەتەوە و هێرشەکان تا ئێستاش بەردەوامن.
لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنی پاشماوەی داگیرکاری و شەڕەکانی ڕابردوو لە باکووری ئەفغانستان ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
گەنجێکی فەلەستینی بەهۆی تەقەکردنی هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنییەوە لە شارۆچکەی قەباتیە لە باشووری جەنین لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا، شەهید بوو.
لە پارێزگای یونانی چین شەمەندەفەرێک لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکدا خۆی کێشا بەو کرێکارانەی کە لەسەر ڕێڕەوی شەمەندەفەر کاریان دەکرد و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کرێکاری هێڵی ئاسن گیانیان لەدەستدا.