حەماس: تاوانی داگیرکەران دژ بە موجاهیدەکان لە رەفەح پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەستە
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ڕاگەیاند، کردەوەی دڕندانەی رژێمی داگیرکەری لە ڕاوەدوونان، پاکتاوکردن و دەستبەسەرکردنی موجاهیدانی گەمارۆدراو لە تونێلەکانی شاری رەفەح پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەستە لە غەززە و بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ هەوڵە بەردەوامەکان بۆ لاوازکردن و لەناوبردنی ئەم ڕێککەوتنە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) سەبارەت بە چالاکییەکانی داگیرکەران دژی موجاهیدەکان لە رەفەح بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە، "بزووتنەوەی حەماس لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، هەوڵی بەرفراوانی لەگەڵ سەرکردە سیاسییە جیاوازەکان و نێوەندگیرەکان داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەم موجاهیدانە و گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانیان. ئەم بزووتنەوەیە بیرۆکە و میکانیزمی دیاریکراوی بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە خستبووە ڕوو و لە پەیوەندیی تەواودا بوو لەگەڵ نێوەندگیرەکان و حکومەتی ئەمریکا، وەک یەکێک لە دەستەبەرانی (زامنانی) ڕێکەوتنی ئاگربەست."
حەماس لە درێژەدا وتی، "سەرەڕای ئەوەش، رژێمی داگیرکەر هەموو ئەم هەوڵانەی تێکدا و زمانی کوشتار، تاوان، ڕاوەدوونان و دەستگیرکردنی گرتە بەر، و ئەم کردەوەیە بە واتای شکستپێهێنانی هەوڵی نێوەندگیرەکانە کە بۆ کۆتاییهێنان بە ئازاری ئەم خەباتکارە پاڵەوانانە، هەوڵێکی زۆریان لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییە جیاوازەکان دابوو."
بزووتنەوەی حەماس وێڕای جەختکردنەوە لە بەرپرسیارێتیی تەواوی رژێمی داگیرکەر بەرامبەر بە گیانی موجاهیدەکانی، داوای لە نێوەندگیرەکان کرد تا بە خێراترین کات بۆ فشارخستنە سەر داگیرکەران بێنە سەر هێڵ تا ڕێگە بە ڕۆڵەکانمان بدرێت بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.
بزووتنەوەی حەماس ئەم خەباتکارانەی بە نموونەیەکی بێ وێنە لە فیداکاری، پاڵەوانێتی و ئارامگرتن، و هێمایەک بۆ شکۆ و ئازادیی گەلی فەلەستین ناو برد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆنگ کۆنگ گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٦ کەس بەرزبووەتەوە و ٢٩ کەسیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
تەقینەوەیەکی بەهێز کە تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، لە شارۆچکەی کەفەرتەحەریم لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا رووی دا. تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە هیچ زیانێکی گیانی و برینداری نەدراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٨٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٩٦٥ کەس.