لە ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوە بۆمبێکی سەردەمی داگیرکاری ٣ منداڵ کوژران
لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنی پاشماوەی داگیرکاری و شەڕەکانی ڕابردوو لە باکووری ئەفغانستان ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە ناحیەی نەهری شاهی سەر بە پارێزگای بەلخ لە باکووری ئەفغانستان رووی داوە.
بەگوێرەی میدیا نیشتمانییەکان، کۆمەڵێک منداڵ کەلوپەلێکیان دۆزیوەتەوە و دەستیان کردووە بە یاریکردن بەو شتە. ئەو شتە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ٣ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ٢ی دیکەش بریندار بوون.
کارەساتێکی هاوشێوەی یەکشەممەی ڕابردوو رووی دا، کە بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی نەتەقیو لە باشووری پارێزگای قەندەهار ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین مین لە جیهاندا پڕبووە، بەو پێیەی مین و تەقەمەنی نەتەقیو لە زیاتر لە چوار دەیە شەڕ و داگیرکاری ماونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یەکێتی لیژنەکانی ماسیگرانی غەززە ڕایگەیاند، هێرشە داگیرکەرییەکان زیاتر لە هەزار و ٩٥٠ بەلەمی ماسیگرتن لەناوبراون و لەسەدا ٩٧ی ماسیگرەکان بێکار ماونەتەوە و هێرشەکان تا ئێستاش بەردەوامن.
گەنجێکی فەلەستینی بەهۆی تەقەکردنی هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنییەوە لە شارۆچکەی قەباتیە لە باشووری جەنین لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا، شەهید بوو.
لە پارێزگای یونانی چین شەمەندەفەرێک لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکدا خۆی کێشا بەو کرێکارانەی کە لەسەر ڕێڕەوی شەمەندەفەر کاریان دەکرد و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کرێکاری هێڵی ئاسن گیانیان لەدەستدا.