ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە هۆنگ کۆنگ بۆ ٩٤ کەس بەرزبووەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گەورەکەی سایتی وانگ فۆک لە ناوچەی تای پۆ لە هۆنگ کۆنگ گیانیان لەدەستداوە بۆ ٩٤ کەس بەرزبووەتەوە و لانیکەم ٢٧٠ کەسیش بێسەروشوێنن.
هەوڵەکانی ئاگرکوژێنەوە لە کۆمەڵگە گەورەکەی نیشتەجێبوون کە نزیکەی ٤ هەزار کەسی تێدایە لە دوای زیاتر لە ٤٠ کاتژمێر هێشتا بەردەوامە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەکە لە کۆمپلێکسەکەدا کە زیاتر لە هەزار و ٩٠٠ شوقەی تێدایە، بەهۆی سووتانی داسەپاوەکانی بامبۆ و کەرەستەی عەزلی سووتێنەر کە لە کاتی نۆژەنکردنەوەی بیناکان بەکارهێنراون، بە خێرایی بڵاوبووەتەوە.
یەکێک لە ئاگرکوژێنەوەکان لەنێو ئەو کەسانەدا بووە کە بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە. بەگشتی ٧٦ کەس بریندار بوون کە ١١یان کارمەندی ئاگرکوژێنەوەن و لانیکەم ٢٧٠ کەسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن. تیمەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێشتا وەڵامی ٢٥ بانگەوازیان نەداوەتەوە بۆ یارمەتی لە ناوچەکەوە.
لە کاتی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، دوو بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایە بیناسازییەی کە نۆژەنکردنەوەکەیان ئەنجام داوە و ئەندازیارێکی ڕاوێژکاری بە تۆمەتی "هۆکاری مردن لە ڕێگەی کەمتەرخەمییەوە" دەستیگر کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری توباسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ٣ ڕۆژە بەردەوامە.
لە کاتێکدا رژێمی داگیرکەر هێرشەکانی بۆ سەر شار و شارۆچکەکانی کەناری ڕۆژئاوا چڕتر دەکاتەوە، شانەی ئەمنی خۆڕاگری هۆشدارییەکی ئەمنی بەپەلەی بۆ چەکدارانی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا دەرکردووە.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، بەهۆی شەڕ لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە زیاتر لە ٣ ساڵە بەردەوامە ٢١.٢ ملیۆن کەس تووشی قەیرانی برسێتی قوڵ بوونەتە.