ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە هۆنگ کۆنگ بۆ ٩٤ کەس بەرزبووەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گەورەکەی سایتی وانگ فۆک لە ناوچەی تای پۆ لە هۆنگ کۆنگ گیانیان لەدەستداوە بۆ ٩٤ کەس بەرزبووەتەوە و لانیکەم ٢٧٠ کەسیش بێسەروشوێنن.
هەوڵەکانی ئاگرکوژێنەوە لە کۆمەڵگە گەورەکەی نیشتەجێبوون کە نزیکەی ٤ هەزار کەسی تێدایە لە دوای زیاتر لە ٤٠ کاتژمێر هێشتا بەردەوامە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەکە لە کۆمپلێکسەکەدا کە زیاتر لە هەزار و ٩٠٠ شوقەی تێدایە، بەهۆی سووتانی داسەپاوەکانی بامبۆ و کەرەستەی عەزلی سووتێنەر کە لە کاتی نۆژەنکردنەوەی بیناکان بەکارهێنراون، بە خێرایی بڵاوبووەتەوە.
یەکێک لە ئاگرکوژێنەوەکان لەنێو ئەو کەسانەدا بووە کە بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە. بەگشتی ٧٦ کەس بریندار بوون کە ١١یان کارمەندی ئاگرکوژێنەوەن و لانیکەم ٢٧٠ کەسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن. تیمەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێشتا وەڵامی ٢٥ بانگەوازیان نەداوەتەوە بۆ یارمەتی لە ناوچەکەوە.
لە کاتی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، دوو بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایە بیناسازییەی کە نۆژەنکردنەوەکەیان ئەنجام داوە و ئەندازیارێکی ڕاوێژکاری بە تۆمەتی "هۆکاری مردن لە ڕێگەی کەمتەرخەمییەوە" دەستیگر کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر دوو گەنجی فەلەستینی لە ماڵێکدا لە شاری جەنینی باکووری کەناری ڕۆژئاوا گەمارۆیان دا و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لێکردن.
لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر خاڵێکی ئەمنی لە پارێزگای خیبەر پختونخوا لە پاکستان ٣ ئەفسەری پۆلیس کوژران.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٩٧٢ کەس.