حەماس ئیدانەی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر سوریا دەکات
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ئیدانەی هێرشەکەی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر سوریا کرد.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس سەبارەت بە هێرشەکەی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر سوریا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
حەماس ڕاگەیاند، "پەلامارە تاوانکارانەکانی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچەی بێت جین لە باشووری سووریا، کە بووەتە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی مەدەنیی ئەو وڵاتە بە منداڵانیشەوە، پێشێلکردنی سەروەریی سووریایە و درێژەدانە بەو سیاسەتە ئاژاوەگێڕییەی کە داگیرکەرانی زایۆنی دژی وڵاتانی برای عەرەب گرتوویانەتە بەر."
لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئێمە ڕووبەڕووبوونەوەی قارەمانانەی دانیشتووانی ناوچەی بێت جین لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە زایۆنییە و زیانگەیاندن بە هێز و کەرەستەکانی دوژمنی سەهیۆنی بەرز دەنرخێنین.
هەروەها داوا لە کۆمکاری عەرەبی، ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنە بەر بۆ بەرپەرچدانەوەی داگیرکەران و ڕاگرتنی دەستدرێژییە ئاشکراکانیان بۆ سەر یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەو کردەوانەیان کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
٥ بەندکراوی فەلەستینی کە لە غەززە بە دیل گیرابوون و دواتر لە لایەن رژێمی داگیرکەرەوە ئازاد کران، گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا.
لە شاری هات یای وڵاتی تایلەند بەهۆی هەڵسانی لافاو تاوەکو ئێستا ١٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری توباسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ٣ ڕۆژە بەردەوامە.