هودا پار: دەبێت گەلان فشارەکانی کاریگەر لە سەر بەڕێوبەرانیان دروست بکەن
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار وتی، "دەبێت گەلان لە بەرامبەر پلانەکانی کە بەرخۆدان دەکەن ئامانج فشارەکانی کاریگەر لە سەر بەڕێوبەرانیان دروست بکەن."
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار سەبارەت بە چەند پرسێکی گرنگ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و باس لە پرسی غەززە و هەڕەشەی پڕۆژەی سەهیۆنی کرد.
ئەمیرئۆغلو لە ڕاگەیەندراوەکە سەبارەت بە پلانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بەناوی "پلانی غەززە" کە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کرا وتی، "پلانەکە لە شوێنی ئەوەی کە ئاشتی بۆ ناوچەکە بهێنێت ئامانجەکەی هەمیشەییکردنی داگیرکاری سەهیۆنییە."
"ئەوانەی لە بەرامبەر پڕۆژەی سەهیۆنی بێ دەنگ دەمێنن زەمینە بۆ ئەوە خۆش دەکەن کە هەڕەشەکە تا بەردەم دەرگاکەیان بێت"
ئەمیرئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵام رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لوبنان و وتی، "بەداخەوە هەنێک لە وڵاتانی ناوچەکە ناڕەزایەتی پێویست لە بەرامبەر پلانەکە نیشان نادەن؛ هەروەها بوونەتە بەشێک لەم قۆناغە خەتەرناکە. ئەمە هەڵوێستێکە ئایندەی گەلانی ناوچەکەش دەخاتە ناو مەترسی. ئەوانەی لە بەرامبەر پڕۆژەی سەهیۆنی بێ دەنگ دەمێنن زەمینە بۆ ئەوە خۆش دەکەن کە هەڕەشەکە تا بەردەم دەرگاکەیان بێت. لەم ئاستەدا نەک تەنها حکومەتەکان بەلکو کۆمەڵگەی مسوڵمانیش بەرپرسیارە."
"دەبێت گەلان فشارەکانی کاریگەر لە سەر بەڕێوبەرانیان دروست بکەن"
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت پرسی غەززە هەمیشە لە ڕۆژەڤدا بمینێت و وتی، "دەبێت لە بەرامبەر هەر پلانێکی بە سوودی سەهیۆنیزم بێت بەرتەکێکی بەهێزی سیاسی و کۆمەڵایەتی نیشان بدرێت. دەبێت هاوکاری بێ بچڕان بگوازرێتەوە ناوچەکە و دەبێت گەلان لە بەرامبەر پلانەکانی کە بەرخۆدان دەکەن ئامانج فشارەکانی کاریگەر لە سەر بەڕێوبەرانیان دروست بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گرژییەکی نوێی دیپلۆماسی بەدوای خۆیدا هێنا، لە پەیوەندییەکی کۆنفڕانسی "جەژنی سوپاسگوزاری"دا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ڤەنزوێلا ڕەنگە سەربازی زەمینی تێیدا بەشدار بن.
لە دوورگەی سوماترا لە ئەندەنوسیا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٧٤ کەس.
ئۆفیسی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی و جوولەکەکانی دانیشتووی ناوچەکە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە ڕۆژهەڵاتی قودس و کەناری ڕۆژئاوا هەزار و ٣٠ فەلەستینییان کوشتووە.