لێدوانی مشتومڕاوی ترامپ لە ڤەنزوێلا: ڕەنگە ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکان دەست پێبکات
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گرژییەکی نوێی دیپلۆماسی بەدوای خۆیدا هێنا، لە پەیوەندییەکی کۆنفڕانسی "جەژنی سوپاسگوزاری"دا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ڤەنزوێلا ڕەنگە سەربازی زەمینی تێیدا بەشدار بن.
ئەم لێدوانە کە ترامپ بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بخاتەڕوو، بە ئاماژەیەک بۆ مەیلی ئەمریکا بۆ فراوانکردنی ئامادەیی سەربازی خۆی لە ناوچەکە دادەنرێت و ڕەخنەی لێدەگیرێت.
ترامپ لە فلۆریدا قسەی کرد و ئیدیعای کرد کە لە یەکەمی ئەیلولەوە زیاتر لە ٢٠ بەلەم لە کەنارەکانی کاریبی و زەریای هێمن لەناوچوون و لە ئەنجامدا بە ڕێژەی ٨٥ لەسەدی کەمبوونەوەی بەلەم بەناو بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە. پاشان ڕایگەیاند کە بەم زووانە ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان دەست پێدەکات و ئاماژەی بەوەدا کە گواستنەوەی دەریایی قورستر بووە .
ترامپ ڕەوایەتی بەو فراوانکردنە سەربازییەی هێنایەوە و وتی، "بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان ژەهرەکەیان دەنێرن بۆ ئەمریکا و ساڵانە هەزاران کەس دەکوژن." بەڵام شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە واشنتۆن ساڵانێکە شەڕی ماددە هۆشبەرەکانی وەک بیانوویەکی هەڵبەستراو بۆ دەستێوەردانەکانی ناوچەیی بەکارهێناوە، ئەمەش هەستی دژە ئەمریکای لە ئەمریکای لاتین زیاد کردووە.
ئەمریکا لە ١٦ی ئەم مانگەدا کەشتیی گەورەی فڕۆکە هەڵگری USS Gerald R. Ford لەگەڵ ٥ کەشتی تێکدەر و ٢ کەشتیی کروزەری مووشەکی ڕێنماییکراو ڕەوانەی کەنارەکانی کاریبی کرد. ئەم جێگیرکردنە گەورەترین جێگیرکردنی سەربازی ئەمریکا بوو بۆ ناوچەکە لە ماوەی دەیان ساڵدا.
هەرچەندە لە بەیاننامە فەرمییەکەدا هاتووە کە ئەم نمایشە هێزە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژە ماددە هۆشبەرەکاندا ئەنجام دراوە، بەڵام پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمە فشارێکی سیاسی و نیشاندانی هێزە دژی حکومەتی ڤەنزوێلا .
واشنتۆن لە مێژە ئیدارەی مادۆرۆ تۆمەتبار دەکات بەوەی چاوی لە کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکان کوێر کردووە. بەڵام زۆرێک لە شرۆڤەکاران لە ئەمریکای لاتین جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەمریکا ئەم تۆمەتانە بەکاردەهێنێت بۆ فراوانکردنی کاریگەرییە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا، هەروەها سیاسەتە تاکلایەنە و شەڕانگێزەکانی ئیدارەی ترامپ، ناسەقامگیری قووڵتر دەکاتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هەوڵە دیپلۆماتییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی رووسیا-ئۆکراینا بەردەوامە و شاندەکانی ئۆکراینا و ئەمریکا بۆ گفتوگۆ لەبارەی پلانی ئاشتی کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبنەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشێل دەکات و ڕێگە بە تەنها گەشتنی ٣٥ لەسەدی هاوکارییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە کردووە.
لە دوورگەی سوماترا لە ئەندەنوسیا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٧٤ کەس.