رژێمی داگیرکەر ڕێگری لە گەشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەکات
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشێل دەکات و ڕێگە بە تەنها گەشتنی ٣٥ لەسەدی هاوکارییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە کردووە.
ئیسماعیل سەوابتە، سەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتیی کەرتی غەززە ڕایگەیاند داگیرکەران لە سەرەتای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە ٥٣٥ جار ڕێککەوتنیان پێشێل کردووە و تا ئێستا بووەتە هۆی شەهیدبوونی ٣٥٠ فەلەستینی و برینداربوونی ٩٠٠ کەسی دیکە.
ناوبراو زیادی کرد داگیرکەران تەنها ڕێگەیان بە هاتنەژوورەوەی ٩٩٣٠ بارهەڵگر یارمەتیی مرۆیی بۆ ئەم ناوچەیە داوە، لەکاتێکدا دەبوایە لەم ماوەیەدا ٢٨ هەزار بارهەڵگر بهاتایەتە ناو کەرتی غەززە؛ ئەمەش بەو واتایەیە کە تەنها ٣٥ لەسەدی یارمەتییەکان گەیشتوونەتە ئەم ناوچەیە و نیشاندەری بەکارهێنانی یارمەتییە مرۆییەکانە وەک ئامرازێکی جەنگی بۆ فشارخستنە سەر لایەنی فەلەستینی و لەم نێوەندەدا هیچ جۆرە پابەندبوونێکی یاسایی و مرۆیی بوونی نییە.
سەوابتە جەختی کردەوە کە دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە بە شێوەیەکی بێ پێشینە خراپ بووە و دەستدرێژییەکانی داگیرکەران ژێرخانەکان و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی ئەم ناوچەیەی وێران کردووە.
ئەم بەرپرسەی حکوومەتی غەززە زیادی کرد، بەردەوامیی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن داگیرکەرانی سەهیۆنییەوە بەبێ سزای نێودەوڵەتی، ئەوان بۆ بەردەوامبوون لە کوشتنی مەدەنییەکان هان دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هەوڵە دیپلۆماتییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی رووسیا-ئۆکراینا بەردەوامە و شاندەکانی ئۆکراینا و ئەمریکا بۆ گفتوگۆ لەبارەی پلانی ئاشتی کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبنەوە.
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گرژییەکی نوێی دیپلۆماسی بەدوای خۆیدا هێنا، لە پەیوەندییەکی کۆنفڕانسی "جەژنی سوپاسگوزاری"دا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ڤەنزوێلا ڕەنگە سەربازی زەمینی تێیدا بەشدار بن.
لە دوورگەی سوماترا لە ئەندەنوسیا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٧٤ کەس.