بەهۆی هەڵسانی لافاو لە ئەندەنۆسیا ٧٥٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لە دوورگەی سوماترای وڵاتی ئەندەنۆسیا بەهۆی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین ٧٥٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
کاریگەری بارانی بەخوڕ و هەڵسانی لافاو لە وڵاتی ئەندەنۆسیا بەردەوامە. بەهۆی رووداوەکە سەدان نیشتەجێگا زیانیان بەرکەوتووە.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٧٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢ هەزار و ٦٠٠ کەسیش بریندار بوونەتە. هەروەها زیاتر لە ٦٥٠ کەس بێ سەروشوێنن و ٥٧٦ هەزار و ٣٠٠ کەسیش ئاوارە بوونەتە.
لەبەر ئەوەی ڕێگای ژمارەیەکی زۆر گوند داخراوە چالاکییەکانی فڕیاگوزاری بە ئەستەمی بەڕێوە دەچێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە مەرجی کردنەوەی دەروازەی رەفەحی بە هەردوو ئاراستەی دابوو، ڕایگەیاند کە "لە ڕۆژانی داهاتوودا" تەنیا بۆ دەرچوون لە غەززە دەکرێتەوە. ئەم بڕیارە وەک ڕەتکردنەوەی ڕوون لە مافی گەڕانەوەی خەڵکی مەدەنی سەیر دەکرێت.
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، "رژێمی داگیرکەر بە هێرشکردنە سەر ئاوارەکان و پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، درێژە بە جەنگ دەدات."
سەرچاوە ناوخۆییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵی هەڵمەتی بەرفراوان و هاوکاتی هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار و گوندی کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.