حەماس: رژێمی داگیرکەر بە هێرشکردنە سەر ئاوارەکان و پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، درێژە بە جەنگ دەدات
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، "رژێمی داگیرکەر بە هێرشکردنە سەر ئاوارەکان و پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، درێژە بە جەنگ دەدات."
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی بە شێوەیەکی پەرەسەندوو بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و جارێکی دیکە ناوەندەکانی نیشتەجێکردنی بەپەلە و کەمپەکانی ئاوارەکانی لە ناوچەکانی ناوەڕاستی شاری غەززە، لە دەرەوەی "هێڵی زەرد" کردووەتە ئامانج کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون، جگە لەوەش، ڕۆژنامەنووسێکیش لە خان یونس بە ئەنقەست کرایە ئامانج و شەهید کرا.
حازم قاسم جەختی کردەوە کە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنی کوشتن، وێرانکردنی خانوو، ئاوارەکردنی خەڵک و سنووردارکردنی هاتنەژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە، دەریدەخات کە ئەم رژێمە هێشتا پەیڕەوی لە هەمان سیاسەتی جەنگی لەناوبردن دژی خەڵکی غەززە دەکات؛ بەو جیاوازییەی کە توندی و شێوازەکەی گۆڕاوە، بەڵام ئامانجە کۆتاییەکە هەمان شتە.
ناوبراو جارێکی دیکە داوای لە نێوەندگیران و وڵاتانی گەرەنتیکاری ڕێککەوتنی ئاگربەست کرد کە لە کۆبوونەوەی شەرم وشێخ ئامادە بوون، تاکوو بۆ ڕاگرتنی ئەم پێشێلکارییە بەردەوامانە و ناچارکردنی ڕژێمی داگیرکەر بە پابەندبوونی تەواو بە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە، دەست بە هەنگاوی بەپەلە و جددی بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە مەرجی کردنەوەی دەروازەی رەفەحی بە هەردوو ئاراستەی دابوو، ڕایگەیاند کە "لە ڕۆژانی داهاتوودا" تەنیا بۆ دەرچوون لە غەززە دەکرێتەوە. ئەم بڕیارە وەک ڕەتکردنەوەی ڕوون لە مافی گەڕانەوەی خەڵکی مەدەنی سەیر دەکرێت.
لە دوورگەی سوماترای وڵاتی ئەندەنۆسیا بەهۆی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین ٧٥٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوە ناوخۆییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵی هەڵمەتی بەرفراوان و هاوکاتی هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار و گوندی کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.