نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ١٦٥٠٠ نەخۆش لە غەززە بۆ چارەسەر پێویستیان بە گواستنەوە بۆ دەرەوە هەیە
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٦ هەزار و ٥٠٠ نەخۆشی فەلەستینی هێشتا پێویستیان بە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی چارەسەریی ژیانپارێز لە دەرەوەی کەرتی غەززە هەیە.
ستیفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی بە نزیکبوونەوەی زستان و زیادبوونی سەختییەکانی ژیان بۆ خەڵکی جەنگلێدراوی غەززە، نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە فریاگوزارییە هاوبەشەکانی بە شێوەیەکی بێوەچان بۆ فراوانکردنی گەیاندنی هاوکارییەکان هەوڵ دەدەن.
بە وتەی ئەو، لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا هەزاران پارچە لە پێداویستییە سەرەکییەکان وەک پێڵاو، جلوبەرگ، بەتانی، خاولی و پێداویستییە بنەڕەتییەکانی دیکە بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەش کراوە کە بەرگەی دوو ساڵ جەنگی داڕزێنەریان گرتووە. هەروەها ١٦٠ چادری چالاکییە پاڵپشتییەکان لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمدا هەڵدراون کە دەرفەتی دەستڕاگەیشتنی هەزاران منداڵی بە خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتیی دەروونی و بەڕێوەبردنی حاڵەتەکان ڕەخساندووە.
دوجاریک ڕاشیگەیاند کە تیمێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ نەخۆش و ٥٤ یاوەریان بۆ چارەسەری بەپەلە بۆ دەرەوەی غەززە گواستووەتەوە. ئەو جەختی کردەوە کە دەیان هەزار کەسی دیکە هێشتا لە چاوەڕوانیی دەرچوونی بەپەلەدان.
رژێمی سەهیۆنی هێشتا بە بەردەوامیی سنووردارکردنی هاتنەژوورەوەی خۆراک، دەرمان و کەرەستە پزیشکییەکان و هەروەها پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربەست، دۆخی مرۆیی غەززەی لەوەی کە هەیە زیاتر تووشی قەیران کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بە لێدوانەکانی کۆچبەرانی سۆماڵی کردە ئامانج، مشتومڕێکی نوێی لێکەوتەوە. ترامپ بە ئاماژەدان بە دۆسیەی گەندەڵی گەورەی ئەم دواییەی مینیسوتا، ئیدیعای کرد کە سۆماڵییەکان "هیچ بەشدارییەکیان لە ئەمریکادا نەکردووە."
رژێمی سەهیۆنی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە مەرجی کردنەوەی دەروازەی رەفەحی بە هەردوو ئاراستەی دابوو، ڕایگەیاند کە "لە ڕۆژانی داهاتوودا" تەنیا بۆ دەرچوون لە غەززە دەکرێتەوە. ئەم بڕیارە وەک ڕەتکردنەوەی ڕوون لە مافی گەڕانەوەی خەڵکی مەدەنی سەیر دەکرێت.
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، "رژێمی داگیرکەر بە هێرشکردنە سەر ئاوارەکان و پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، درێژە بە جەنگ دەدات."