هێزەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە هەڵکوتان و هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا
کەناری ڕۆژئاوا شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شایەتحاڵی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بوو و بە شێوەی هاوکات هێرش کرایە چەندین شار، گوند و ئۆردوگا.
لە قەباتیە لە باشووری جەنین، هێزە داگیرکەرەکان بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک درێژەیان بە هێرشە سەربازییەکەیان دا و بە ڕووخاندنی ماڵەکان و دەستگیرکردنی دەیان گەنج، کەشێکی ئەمنیی توندیان دروست کرد.
شارۆچکەکانی بەیت ئوممەر و سەعیر لە باکووری ئەلخەلیل بوونەتە ئامانجی هێرشی یەک لە دوای یەک؛ لە کاتێکدا ئۆردوگای زەعتەرە لە ڕۆژهەڵاتی بەیت لەحم، ئۆردوگای جەلەزون لە باکووری ڕامەڵڵا و شاری قەلقیلیاش شایەتحاڵی هێرشی هاوشێوە بوون. سەرچاوە خۆجێییەکان هەواڵی دەستبەسەرکردنی هەرزەکارێکی ١٦ ساڵەیان لە قەلقیلیا ڕاگەیاند.
هێزە داگیرکەرەکان هەروەها بە هێرشکردن لە ئاڕاستەی بازگەی ئەلتوور، شاری نابلوسیان گەمارۆ دا و شەقامە سەرەکییەکانیان داگیر کرد. هێرشەکان بۆ سەر ناوچەی سەیدا لە باکووری توولکەرم، مادەما لە باشووری نابلوس و شارۆچکەی عەللاریش درێژەیان کێشا و ماڵی چەند دیلێکی ئازادکراو پشکێندران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، "ئاشکراکارییەکەی سیئێنئێن بەڵگەیەکی نوێی کۆمەڵکوژیی ڕێکخراوی داگیرکەرانی سەهیۆنییە لە غەززە."
رژێمی سەهیۆنی لە ٥٥هەمین ڕۆژی ئاگربەستدا، هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆسەر خان یونس و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی غەززە دەستپێکرد. لەو هێرشانەدا هەشت فەلەستینی شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون.
تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس ماندوو نەناسانە کار دەکەن بۆ لەکارخستنی ئەو بۆمبە نەتەقیوانەی کە لە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بەجێماون. تەنها لە مانگی تشرینی دووەمدا تیمەکان ٢٥٢ تەقەمەنی مەترسیداریان لەناوبرد.