٧ فەلەستینی لە هێرشی چەتەکانی جولەکەدا بریندار بوون
باندە جوولەکەکان بە بەرد هێرشیان کردە سەر جووتیارانی فەلەستینی لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە باخەکانی زەیتونەکانیان لە ناوچە گوندنشینەکانی نێوان هالتن و بەیت ئومەر لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و بەهۆیەوە ٧ کەس بریندار بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی ویردان لە نێوان حەلحول و بەیت عومەر لە باکووری شاری ئەلخەلیل هێرشێکی چەتەکانی جولەکە ئەنجام درا و بەهۆیەوە ٧ فەلەستینی بریندار بوون.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، جولەکەکانی چەکدار لە ناوچەی نایاسایی کارنی تسور کۆمەڵێک جووتیاریان کردە ئامانج کە هەوڵی گەیشتن بە زەویەکانیان دەدا.
٧ لەو جووتیارانەی کە لەلایەن باندە جوولەکەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر بە بەرد و دار و گازی فرمێسکڕێژی توند، تووشی لێدان و برینداری جۆراوجۆر بوون، هەروەها بەهۆی ئەو غازەوە بێهۆشبوون.
بریندارەکان لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی مەحمود عەباس لە شاری حەلحول.
خەڵکی ناوچەکە دەڵێن کە هێرشەکانی باندە جولەکەکان بە شێوەیەکی سیستماتیکی زیادی کردووە، بە تایبەت لە وەرزی دروێنەکردن و کشتوکاڵدا، هەروەها ڕێگری لە جووتیاران دەکرێت تەنانەت دەستیان بە زەویەکانی خۆیان بگات.
باس لەوە دەکرێت کە ئەم جۆرە هێرشانە بەشێکن لە سیاسەتی ستەمکاری درێژخایەنی داگیرکەران کە ئامانج لێی ترساندنی فەلەستینییەکانی ناوچەکەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یاسر ئەبو شەباب سەرکردەی گروپە میلیشیاکانی خاین کە لە کەناری غەززە هاوکاری لەگەڵ رژێمی داگیرکەری دەکرد لە لایەن موجاهیدەکانی قەسامی کوژرا.
وەقفی یەتیمەکان پاکێجی هاوکاری کە پێکهاتبوو لە پاڵتۆ و پێڵاو و جلوبەرگی جۆراوجۆری زستانە گەیاندە منداڵانی هەژار لە ئەفغانستان.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ١٢٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٥ کەس.