هۆزی تەرابین: مردنی ئەبو شەباب کۆتایی لاپەڕەیەکی ڕەشی خیانەت بوو و ئێمە لە پاڵ بەرخۆدانین
هۆزی تەرابین لە کەرتی غەززە، بەدوای کوژرانی بەکرێگیراوی رژێمی سەهیۆنی لە ڕەفەح، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی، جەختی لە هاوپشتیی تەواوی خۆی لەگەڵ گەلی فەلەستین و دۆزە ڕەواکەی کردەوە و هەنگاوی بەرخۆدانی لە کوشتنی یاسر ئەبوو شەباب بە کۆتاییهێنان بە لاپەڕەیەکی ڕەشی خیانەت و هاوکاریکردنی رژێمی داگیرکەر زانی.
هۆزی تەرابین جەختی کردەوە کە ڕۆڵەکانی هەمیشە لە پاڵ گەل و دۆزە ڕەواکەیان وەستاون و هەرگیز نابنە پەردەپۆشێک بۆ بازرگانانی ئاژاوە یان هاوکارانی داگیرکەران، هەرچەندە هەندێک هەوڵ بدەن ناوی هۆزەکە تێکەڵ بەو ڕێڕەوانە بکەن کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕەوشت و مێژوویەوە نییە.
هۆزی تەرابین بە چاودێریکردنی وردی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ڕەفەح، بە ڕوونی ڕایگەیاند کە کوژرانی یاسر ئەبوو شەباب لەسەر دەستی هێزەکانی بەرخۆدان، بۆ ڕۆڵەکانی تەرابین، بە واتای کۆتاییهاتنی لاپەڕەیەکی ڕەش بوو کە نە گوزارشت لە مێژووی هۆزەکە دەکات و نە لە هەڵوێستە نەگۆڕەکانی. ئەم هۆزە، خوێنی ئەم کەسەی کە پەیمانی هۆزی خۆی شکاند و دەستی لە هاوکاریکردنی رژێمی داگیرکەردا هەبوو، بە کۆتایی لاپەڕەیەکی شەرمەزاری دەزانێت کە هۆزەکە بە دەستی خۆی و هەڵوێستی ڕوونی خۆی بەدوای سڕینەوەیدا دەگەڕا.
هۆزی تەرابین هەروەها ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ئەمڕۆی، هاوڕێی تەواوە لەگەڵ بەرخۆدانی گەلی فەلەستین بە هەموو گرووپەکانییەوە و وەستانە لە پاڵ دانیشتووانی غەززە لە بەرامبەر دەستدرێژییەکاندا.
ئەم هۆزە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی خراپی ناو یان کەسانی هۆزەکە بۆ پێکهێنانی میلیشیا یان گرووپگەلێک کە لە بەرژەوەندیی داگیرکەران کار دەکەن یان خزمەت بە پڕۆژەکانیان دەکەن، بە توندی ڕەت دەکاتەوە.
ئەم هۆزە لە کۆتاییدا، داوای لە ڕۆڵەکانی هەموو بنەماڵە و هۆزەکان کرد کە پابەندی یەکڕیزی بن و هەر کەسێک کە هەوڵی تێکدانی یەکپارچەیی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی دەدات، وەلای بنێن. هۆزی تەرابین جەختی کردەوە کە غەززە جێگەی خیانەت و هاوکارانی داگیرکەری تێدا نابێتەوە و گەلەکەمان لە پشت بەرخۆدانی خۆیەوە یەکگرتووە تا بە تەواوی مافەکانی خۆی بگات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و هێرشیان کردە سەر زەوی و ئۆتۆمبێلەکانی فەلەستینییەکان.
هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە لە مەشقێکی بەرفراوان لە کەنداوی فارس لە کاتی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگری و هێرشی پێشکەوتوودا، "هۆشدارییەکی ڕوون و چارەنووسساز"ی بۆ کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا داوە کە لە ناوچەکەدا گەشت دەکەن.
کۆمیتەی زیندانیان و ئازادکراوەکان و یانەی زیندانیانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ٣ زیندانی خەڵکی کەرتی غەززە لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەردا شەهید بوون.