٣ زیندانی غەززەیی لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوون
کۆمیتەی زیندانیان و ئازادکراوەکان و یانەی زیندانیانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ٣ زیندانی خەڵکی کەرتی غەززە لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەردا شەهید بوون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو زیندانییە شەهیدانە بریتین لە تەیسیر سەید عەبد سەبابە تەمەن ٦٠ ساڵ و حەمیس شوکری مەری ئاشوور تەمەن ٤٤ ساڵ و خەلیل ئەحمەد خەلیل هەنییە تەمەن ٣٥ ساڵ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تەیسیر سەبابە، یەکێک لە زیندانییەکان، لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دوو مانگ دوای دەستبەسەرکردنی، حەمیس ئاشوور لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤، ڕۆژێک دوای دەستبەسەرکردنی، هەروەها خەلیل هەنییە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، نزیکەی ساڵێک دوای دەستبەسەرکردنی، شەهید بووە. هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە تەیسیر سەبابە نۆ منداڵی هەبووە، هەروەها حەمیس ئاشوور و خەلیل هەنییە هەریەکەیان باوکی چوار منداڵ بوون.
کۆمیتەی زیندانیان و ئازادکراوەکان و یانەی زیندانیانی فەلەستین سەرنجیان ڕاکێشا بۆ ئەوەی کە دەیان زیندانی بە هۆی ئەشکەنجە، برسێتی، پشتگوێخستنی بە ئەنقەستی پزیشکی، دەستدرێژی ڕەگەزی و هۆکاری هاوشێوە لە زیندانەکانی رژیمی داگیرکەردا شەهید بوون.
هەروەها بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) بەیاننامەیەکی لەسەر ئەو پرسە بڵاوکردەوە و خوازیاری ئەوە بوو کە رژێمی داگیرکەر ناچار بکرێت چارەنووسی ئەو زیندانیانەی لە کەرتی غەززە ڕفێنراون ئاشکرا بکات و تەرمی زیندانییە شەهیدەکان بگەڕێنێتەوە بۆ بنەماڵەکانیان و دڵنیابێت لەوەی کە ئەو کەسانەی کوشتنی دڕندانەیان بەرامبەر بە زیندانییەکان ئەنجامداوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
حەماس بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕووداوەکانی ناو زیندانەکانی ڕژێمی داگیرکەر دڕندەیی پراکتیکەکانی ئیدارەی زیندانەکان دەردەخەن، داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بەشداری خۆیان بکەن.
حەماس هەروەها خوازیاری لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە کوشتنی زیندانیان لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە لە مەشقێکی بەرفراوان لە کەنداوی فارس لە کاتی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگری و هێرشی پێشکەوتوودا، "هۆشدارییەکی ڕوون و چارەنووسساز"ی بۆ کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا داوە کە لە ناوچەکەدا گەشت دەکەن.
هۆزی تەرابین لە کەرتی غەززە، بەدوای کوژرانی بەکرێگیراوی رژێمی سەهیۆنی لە ڕەفەح، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی، جەختی لە هاوپشتیی تەواوی خۆی لەگەڵ گەلی فەلەستین و دۆزە ڕەواکەی کردەوە و هەنگاوی بەرخۆدانی لە کوشتنی یاسر ئەبوو شەباب بە کۆتاییهێنان بە لاپەڕەیەکی ڕەشی خیانەت و هاوکاریکردنی رژێمی داگیرکەر زانی.
حەماس جەختی لەوە کردەوە کە سەرئەنجامی یاسر ئەبو شەباب سەرئەنجامی حەتمی هەموو ئەو کەسانەیە کە هاوکاری لەگەڵ داگیرکەران هەڵدەبژێرن و ڕایگەیاند کە هەڵوێستی کۆمەڵگەی فەلەستین بەرامبەر بە خیانەتکاران ڕوون و یەکلاکەرەوەیە.