دوای ٧ی ئۆکتۆبەر ٢١ هەزار حاڵەتی دەستبەسەرکردن لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس تۆمار کراوە
ناوەندی توێژینەوەی ئەسیرانی فەلەستین ڕاگەیاند، دوای ٧ی ئۆکتۆبەر ٢١ هەزار حاڵەتی دەستبەسەرکردن لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس تۆمار کراوە.
ناوەندی توێژینەوەی ئەسیرانی فەلەستین، ئەمڕۆ هەینی بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە سەربازانی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، نزیکەی ٢١ هەزار کەسیان لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو دەستبەسەر کردووە.
بەگوێرەی داتاخراوەکانی ئەم ڕاپۆرتە، لەنێو دەستبەسەرکراوەکاندا، ٦١٠ ئافرەت و کچ، نزیکەی ١٦٠٠ منداڵ و هەزاران کەسیش لە ئەسیرە ئازادکراوەکانی پێشوو بوونیان هەیە.
هەروەها دەستنیشان کرا کە تەنیا لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا، هێزە داگیرکەرەکان ٥٧٠ هاوڵاتیی فەلەستینییان دەستبەسەر کردووە کە ٨ ئافرەت و ٤١ کەسی خوار تەمەنی یاسایی لەخۆ دەگرێت. لەم ماوەیەدا، ئەسیرێکی فەلەستینیش لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەردا شەهید بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند، یەکێک لە ئەفسەرەکانی بە ناوی سوهەیل دەخمەن کە لە هێرشەکەی رژێمی داگیرکەر لە دەوروبەری مزگەوتی ئەلریبەت لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە بریندار بووە.
کارمەندێکی دادگا بە شێوەیەکی نایاسایی ٧٩٣ گولڵەی تەقەمەنی لە دادگاکە دەرهێنا و دوابەدوای دۆزینەوەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد و تۆمەتبارەکەش دەستگیر کرا.
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی بە دەنگێکی یەکلاکەرەوە، پێنج بڕیارنامەی پەیوەست بە دۆزی فەلەستینی پەسەند کرد؛ هەنگاوێک کە ڕەنگدانەوەی زیادبوونی هاوسۆزیی جیهانییە لەگەڵ مافەکانی گەلی فەلەستین لە میانەی بەردەوامیی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی باخچەی پارێزگای عوسمانیەی وڵاتی تورکیا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ کەسیش بریندار بوون.