ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٥ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٥٨ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٥ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ٢یان تەرمی شەهیدەکان بوو کە لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا دەرێنرابوون و ١١ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٥٨ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سووک لە شاری پیرینیس وڵاتی فەرەنسا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ بەیانی ٦٤ جوولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە ناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
بەناو وەزارەتی جەنگی رژێمی سەهیۆنییۆنی ڕایگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ دژی غەززە تا ئەمڕۆ، ٢٢ هەزار ئەفسەر و سەربازی ئەم رژێمە بریندار بوون. بە وتەی بەناو وەزارەتەکە، ٥٨ لە سەدی ئەم بریندارەکان بەدەست شێوانی پەستانی دەروونیی دوای ڕووداو دەناڵێنن؛ ئامارێک کە بە ڕوونی پەردە لەسەر قوڵایی قەیرانی دەروونی لە سوپای سەهیۆنیدا لادەدات.