ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٩ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٦٩ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٣ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ١یان تەرمی شەهیدێک بوو کە لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا دەرێنرابوو و ٥ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٦٩ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی بەنگلادیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون ئەمساڵ ٤٠١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار وتی، "داوا لە خەڵکی جیهان دەکەین فشار بخەنە سەر حکومەتەکان و بێدەنگ نەبن و لە شەقامەکان و میدیاکان و لەسەر هەموو پلاتفۆرمێک بۆ فەلەستین ڕاپەڕن."
لە غەززە کە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە کەوتووەتە ژێر ئاوەوە، هەزاران خێمە بەتەواوی ژێرئاوکەوتوون. سەدان هەزار بنەماڵە لەبەردەم کارەساتێکی نوێدان، چونکە رژێمی سەهیۆنی ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی سووتەمەنی و خێمە دەکات.